Page Nav

HIDE

Grid

GRID_STYLE
latest

د. شاخەوان عەبدوڵڵا: پەرلەمان ڕۆژی ھەڵبژاردنی سەرۆککۆمار دیاری دەکات


کڵپەنیوز-ناوەندی هەواڵ:
جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئاشکرای کرد، ژمارەی ئەو کەسانەی بۆ پۆستی سەرۆککۆمار خۆیان کاندید کردووە گەیشتووەتە ٤٥ کەس و دوای تەواوبوونی ڕێکارەکان لەلایەن پەرلەمانەوە ڕۆژی ھەڵبژاردنی سەرۆککۆمار دیاری دەکرێت.

د. شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ڕێکارەکانی دیاریکردنی سەرۆککۆماری عێراق بە گوێرەی یاسای ژمارە ٨ی ساڵی ٢٠١٢ لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە بەڕێوە دەچن و دوای کردنەوەی دەرگای خۆکاندیدکردن، سیڤیی ئەو کەسانەی خۆیان کاندید کردووە، وەرگیراون و ژمارەی ئەو کەسانەی کاندیدن زیاد بووە و گەیشتووەتە ٤٥ کەس.''

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت: "سیڤیی کاندیدانی سەرۆککۆمار پێشکەشی لایەنە پەیوەندارەکان کراوە و دوای دەرچوونی سیڤییەکان ناوی کاندیدانی سەرۆککۆمار ئاشکرا دەکرێن.''

د. شاخەوان عەبدوڵڵا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "پەرلەمانی عێراق دوای ئاشکراکردنی ناوەکان ڕۆژی ھەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق دیار دەکات و تێیدا پڕۆسەی دیاریکردنی سەرۆککۆمار بەپێی یاسا و دەستوور بەڕێوە دەچێت''

لەسەرەتای ئەمساڵەوە و لەدوای ئەنجامدانی یەکەمین دانیشتنی خولی پێنجەمەوە پرسی هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ بۆعێراق جێی گفتوگۆی لایەنە سیاسییەکانە.

ئـ،و