Page Nav

HIDE

Grid

GRID_STYLE
latest

عەلی حەمە ساڵح: داھاتی سلێمانی نزیکەی ١٦٠ ملیار بووە و نازانرێ چی لێ ئەکرێ


کڵپەنیوز-ناوەندی هەواڵ:
عەلی حەمە ساڵح ئەندامی جیابووەوە لەفڕاکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت ھەموو پرۆژەکانی سلێمانی وەستاون و داھاتی سلێمانی دیار نیە.

لەمیانەی بەشداری کردنی لەبەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی دا، عەلی حەمە ساڵح ئەندامی جیابووەوە لەفڕاکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، لەو کاتەی لە بەرنامەکەدا قسە ئەکات لەمەرزی باشماغ لەسنووری شاری سلێمانی خەریکی قاچاغین.

وتیشی: "کێشە لە داھاتی سلێمانی ھەیە و پارە لە داھاتی ھەولێر و دھۆک دراوە بە مووچە ، داھاتی سلێمانی نزیکەی ١٦٠ ملیار بووە و نازانرێ چی لێ ئەکرێ، نە دەرمان ھەیە لە نەخۆشخانە و نە زبڵ و خاشاک کۆدەکرێتەوەو نە مووچەی خەڵکی سلێمانیش لە داھاتی سلێمانی دەدرێت".

ماوەی دوو مانگیشە لەکاتی دابەشکردنی موچە، بەبیانووی نەبوونی پارە لەبانکەکانی سلێمانی موچەی فەرمانبەرانی سلێمانی دابەشناکرێ.

ئـ،و