Page Nav

HIDE

Grid

GRID_STYLE
latest

بەشی دووەمی گۆرانی ماڵی سمۆرەخان بڵاوکرایەوە


 

کڵپەنیوز-ناوەندی هەواڵ:
کاتژمێر هەشتی ئەمشەو بەشی دووەمی گۆرانی ماڵی سمۆرەخان بڵاوکرایەوە و لەماوەی یەک کاتژمێر دا پتر لەچوار هەزار بینەری هەیە.

گۆرانییەکە لەلایەن هەردوو هونەرمەند، ئەحمەد کەریم و لیا عەلی وتراوەتەوە و تێکستی لەلایەن شەهرام عەبدوڵڵاوە نوسراوەتەوە و کاری تۆمارکردنی دەنگ و مایسترینگ لەلایەن هونەرمەند ئەحمەد کەریمەوە ئەنجامدراوە و عەلی ئەبوسەنا کاری میوزیک و ئاوازی بەرهەمەکەی کردووە.

گۆرانییەکە بەرهەمی هاوبەشی هەردوو کەناڵی ئافەرین و ئوسرەتونایە و ناوەڕاستی مانگی کانونی یەکەمی ساڵی ڕابردوو بڵاوکرایەوە و ژمارەی پێوانەیی پڕبینەرترین گۆرانی کوردی لەیوتوب تۆمارکرد، بەجۆرێک، کە لەماوەی 60ڕۆژدا پترلە12ملیۆن بینەری هەبووە.

ئـ،و