Page Nav

HIDE

Grid

GRID_STYLE
latest

سەدر کەسێکی نوێ بۆپۆستی سەرۆک وەزیران پێشنیاردەکات


کڵپەنیوز-ناوەندی هەواڵ:
لەنوێترین دەستپێشخەری دا سەدر کەسێکی نوێی نزیک لەئێرانی بۆپۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پێشنیارکرد.


ئەمڕۆ سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لەسەر پێشنیارەکەی سەدری کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا و بەپێی زانیارییەکانی دەزگای ڕۆژنامەوەنی کڵپە، لەکۆبوونەوەکەدا، پێشوازی لە دەست پێشخەرییەکەی موقتەدا سەدر کراوە و هەمووان رازیبونە بە دانانی (جەعفەر محمد باقر سەدر) بۆ سەرکردایەتیکردنی کابینەی نوێی حکومەتی فیدڕاڵی عێراق کاندیدبکرێت.

جەعفەر سەدری تەمەن ٥١ساڵ، کوری محەمەد باقر سەدرە، کە باوکی یەکێک بووە لەمەرجەعە باڵاکانی شیعە و دامەزرێنەری حزبی دەعوەی ئیسلامی عێراقی بووە و برازای موقتەدا سەدرە و لەساڵی 2010 ئەندامی پەڕلەمانی عێراق بووە و ئێستا باڵیۆزی عێراقە لە بەریتانیا.

ئـ،و