Page Nav

HIDE

Grid

GRID_STYLE
latest

ڤیدیۆیەکی دانپێدانانی کاندیدە دەرنەچووەکەی پارتی بڵاوکرایەوە



کڵپەنیوز-ناوەندی هەواڵ:

ڤیدیۆیەکی دانپێدانانی دکتۆر نایف کوردستانی بڵاوکرایەوە، کە باس لەوەدەکات، لەژێر فشاری حەشدی شەعبی و یەکێتی نیشتمانی کوردستان، تویتەکەی بڵاوکردووەتەوە.

ئەمشەو دکتۆر نایف کوردستان، کادری دەرنەچووی پارتی دیموکراتی کوردستان و ئەو کەسەی شەوی ٢٧ـی ئەم مانگە بەهۆی تویتێکەوە گڕی لەپەیوەندییەکانی پارتی و شیعەکان بەردا، ڤیدیۆیەکی نوێی دانپێدانانی بڵاوکرایەوە و لەڤیدیۆکەدا یەکێتی و حەشدی شەعبی بەهاندانی بڵاوکردنەوەی ئەو تویتە تۆمەتباردەکات و دەشڵێت: "ئەو تویتەم لەتۆڵەی دەرنەچوونم لەهەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٨ـی پەڕلەمانی عێراق و پشتگوێخرانم لەلایەن سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردووە".

ئەوەشی گوت، کە ئەو تویتەی لەژێر فشاری چەند کەسایەتییەکی ناو حەشدی شەعبی و یەکێتی نیشتمانی کوردستان کردووە.

شەوی ٢٧ـی ئەم مانگە، کەسێک بەناوی دکتۆر نایف کوردستانی لەتویتەر تویتێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەو لەگەڵ مەرجەعییەتی ئەلبەیتە، نەک مەرجەعییەتی هند و فارس و ئەفعانستان و پاکستان و تویتەکەش هەرزوو گڕی لەپەیوەندییەکانی پارتی و شیعە بەردا و پاش کەمتر لەکاتژمێرێک لەتویتەکە دەیان گەنجی شیعە هەڵیانکوتایە سەر بارەگای لقی پێنجی پارتی لەبەغدا و سوتاندیان.

ئـ،و