Page Nav

HIDE

Grid

GRID_STYLE
latest

لە سەربازگەی تۆپزاوە چیمان بینی



هێمن حەسیب-ڕۆژنامەنووس:
ئەمڕۆ چوارشەممە (30 ئادار) لەگەڵ عەلی مەحمود، سەردانێکی (سەربازگەی تۆپزاوە)ـمان کرد.

مرۆڤ کە ئەو شوێنە دەبینێت، ئینجا دەزانێت حکومڕانانی کورد چەند لە ئاستی قوربانییەکانی میلەتەکەی و ئەو تاوانەی بەرانبەری کراو.. کەمتەرخەمە.

دەبوو یەکەم کاری دوای روخانی بەعس، بە مۆنۆمێنتکردنی سەربازگەی تۆپزاوە و دوبز بوایە.. کە دوو شوێنی کۆکردنەوەی ئەنفالکراوانە.. نەك بەو جۆرە پەراوێز بکرێت.. تا ئەوەی ئێستا سەربازگەی دوبز هیچ شوێنەوارێکی نەماوە و هەرچی (سەربازگەی تۆپزاوە)ـشە بە جۆرێك پەراوێز و پشتگوێخراوە، لە هەر چرکەساتێکدا ئەگەری لە ناوچوونی هەیە، وەك چۆن پێش ماوەیەك سوپای عێراق هەوڵی دووبارە دروستکردنەوەی سەربازگەکەی دابوو..بەڵام بەفشاری چالاکوانان و نوسەرانی بواری جینۆساید راگیرا.

ئەوەی تائێستا بەرگری لە شوێنی ئەنفالکردنی کورد واتا سەربازگەی تۆپزاوە دەکەن، کوردە بێ پشت و پەناکەی گوندی تۆپزاوەیە.. کە جێی دەستخۆشیه.

کاتێك دیمەنەکانی ئەو شوێنە دەبینیت، کە چۆن هۆڵەکان کراون بە شوێنی بەخێۆکردنی ئاژەڵ و هەندێ کاری تر... مرۆڤ قێزی لەم حکومەت و دەسەڵاتی کوردییە دەبێتەوە.. لە کاتێکدا هەر شوێن و سوجێکی ئەو سەربازگەیە، گوزارشتە لە چیرۆکێکی پڕ لە تراژیدیا.

ئەوەی جێی ناڕەحەتی بوو، وەبەرهێنەرێك هەوڵی دابوو، یەکێك لە هۆڵەکان بکات بە کارگەی بیبسی و ئاو، بەڵام دواتر کارەکەی بۆ نەچووەتە سەر.