کڵپەنیوز-ناوەندی هەواڵ:
لەمیانەی بەشداری کردنی لەبەرنامەی شڕۆڤەی دەزگای میدیایی شارپرێس دا، ڕەوەند مەلا مەحموود لێرپرسراوی مەڵبەندی دووی ڕێکخستنی ناوشاری کەرکوک باسی لەکێشە ناوخۆییەکانی حزبەکەی کرد و ڕایگەیاند، یەکێتی باجی ئەو ڕووداوەی داوە، کە ساڵی ڕابردوو لەنێوان هەردوو هاوسەرۆکەکەی ڕوویدا.
وتیشی: "خۆشمان رازی نین لە دۆخى کەرکوک، لەرووی ئابورییەوە ناڕازین و کەموکورتى زۆرەو باش شارەکەوە بەڕێوە نابرێت، ئەو هێزەی ئێستا کەرکوک بەڕێوە دەبات خەڵکى ئەم شارە نییەو پارێزگارەکەشى ناتوانێت هاوسەنگی لەنێوان پێکهاتەکانى ئەمشارە رابگرێت، کوردیش ناو ماڵی خۆی یەکگرتوو نییە تا سیاسەتى خۆی جێبەجێ بکات".
ئەوەشی ئاشکراکرد، کە یەکێتیش بەشى خۆی بەرپرسیارییەتى کەموکوڕییەکانى شارەکەى دەکەوێتە ئەستۆ، بەڵام رێژەکەی کەمترە.
ئەم لێدوانەی لێپرسراوی مەڵبەندی ڕێکخستنی ناوشاری یەکێتی لەکاتێکدایە، ٢٨ـی ئەم مانگە یەکێتی لەکەرکوک دیدارێکی سیاسی بۆکادیرانی خۆی لەسنووری هەردوو پارێزگای کەرکوک و سەڵاحەدین ڕێکخست و لەدیدارەکەدا تیشکخرابووە سەر ئەو کێشە و گرفتانەی بەرۆکی حزبەکەی گرتووە.
ئـ،و