Page Nav

HIDE

Grid

GRID_STYLE
latest

کڵپە...گڕی میدیاییەکی کوردی


کڵپەنیوز-ناوەندی هەواڵ:

لەسەرەتای ساڵی ٢٠٢٢دا، چەند کەسایەتییەک لەپێناو زیاتر خزمەتکردن بەڕەوتی میدیایی کوردی، میدیایەکی کوردی نوێ و جیاوازیان دامەزراند، کە هەوڵدەدات هەموولایەنەکان لەخۆی کۆبکاتەوە و بەئامانجی گەیاندنی دەنگی ڕاستەقینەی هاوڵاتیانی شارەکە.

کڵپە چییە؟
کڵپە دەزگایەکی هەواڵی کوردییە و ڕاستگۆیانە و بوێرانە و پەیوەست بەیاساکانی میدیا و لەچوارچێوەی ڕەوشتی میدیایی و ڕۆژنامەوانی کاردەکات بۆگەیاندنی ڕاست و درووستی بابەتەکان و بەشێوەی تیم کاردەکات.

کڵپە چی پێیە؟
کڵپە لەڕێی ئینهاوس و ڕاپۆرتە هەواڵ و ئینفۆگرافیک و چەندین بواری دیکەی میدیایی بابەتە گەرم و گرنگەکانی ڕۆژتان بۆدەخاتەڕوو، لەقۆناغی یەکەم دا گرنگی بەزمانی کوردی دەدرێت و لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی فەیسبوک و تەلیگرام و وێبسایتێک کارەکانی بەڕێوەدەبات.

کڵپە... سەرچاوەیەکی بڕواپێکراو

ئـ،و