Page Nav

HIDE

Grid

GRID_STYLE
latest

ڕووداوێکی تەقە کردن لەسلێمانی ڕوویدا و کۆمەڵێک قوربانی لێکەوتەوە


کڵپەنیوز-ناوەندی هەواڵ:
کەمێک پێش ئێستا، لەیانەیەکی شەوانەی سلێمانی ڕووداوێکی تەقەکردن ڕوویدا و بەهۆیەوە ژمارەیەک قوربانی لێکەوتەوە.

سەرچاوەیەکی ئەمنی بەدەزگای ڕۆژنامەوانی کڵپەی ڕاگەیاند، لەیانەی شەوانەی گوڵی نارا لەشاری سلێمانی گرژی ڕوویدا و پاسەوانێکی یانەکە تەقەی کردووە و پاشان هەڵاتووە و لەئەنجامی تەقەکردنەکە، ئەفسەرێکی سەر بەوەزارەتی پێشمەرگە گیانی لەدەستداوە و سێ کەس بریندار بوونە و لەئێستاشدا هێزە ئەمنییەکان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لەڕووداوەکە و بریندارەکانیش گوازراونەتەوە بۆنەخۆشخانەی شار لەسلێمانی.

لەدوای ڕووداوەکانی هەشتی تەموزی ساڵی ڕابردوو، بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاند، دۆخی سلێمانی گۆڕانکاری بەسەرداهاتووە و لەڕووی ئەمنییەوە بەرەو پێشچوونی بەخۆیەوە بینیوە، بەڵام لەماوەی ساڵێکدا ئەمە چوارەمین ڕووداوی تەقەکردنە، کە بەهۆیەوە ژمارەیەک هاوڵاتی مەدەنی و سەربازی بوونەتە قوربانی.

ئـ،و