کڵپەنیوز-ناوەندی هەواڵ:
لەسەر سکاڵای بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی کوردستان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سلێمانییەوە کچە مۆدێلێک، بەتۆمەتی سوکایەتی کردن بەخەڵکی شاری هەڵەبجە دەستگیرکرا.
لەڕاگەیاندراوێکدا، کە کۆپییەکی دەستی دەزگای ڕۆژنامەوانی کڵپە کەوتووە، بەرزان عوسمان محمد وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پولیسی پارێزگای هەڵەبجە: "بەپێی زانیارییەکان لەسەرسکاڵای بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەهیدان وئەنفال کراوانی پارێزگای هەڵەبجە بەتۆمەتی سوکایەتی بە شەهیدان ودانیشتوانی پارێزگای هەڵەبجە ئەمڕۆ دووشەمە بەرواری 21-3-2022 مەفرەزەی بنکەی پولیسی فریاکەوتنی هەڵەبجە لەشاری سلێمانی بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتی پولیسی پارێزگای سلێمانی ودەزگا ئەمنیەکانی تر تۆمەتبار سەنا یوسف احمد لەدایک بوی 1994 دانیشتوی سلێمانی گوندی ئەڵمانی بەپێ مادەی دووی خراپ بەکارهینانی ئامێری پەیوەندی کردن دەستگیر کرا".
وتیشی: "بەبڕیاری دادوەری لێکۆلینەوەی هەڵەبجە تابەروای 30-3-2022 بەندکراو دوسیەی لێکۆڵینەوەی لەبنکەی پۆلیسی شەهید سەرکار بۆڕێکخراوە".
لەماوەی ڕابردوودا، ڕەفتار و گوتاری خانمە مۆدێلەکان ناکۆکی لەسۆشیاڵ میدیا لێکەوتووە، کە بەشێکیان لەسەر سکاڵای هاوڵاتیان ڕووبەڕووی دادگاکراونەتەوە.