کڵپەنیوز-ناوەندی هەواڵ:
کاتژمێر ٨:٠٠ـی ئەمشەو، خانمە هونەرمەندی کاکەیی رووبار رەشید، بەرهەمێكی نوێی هونەری لەچەناڵی یوتوبەکەی بەناوی (ئێرە کوردستانە) بڵاوكردەوە، کەگوزارشت لەسیمای جوانی سروشتی کوردستان دەکات.
ڕووبار کاکەیی بەدەزگای ڕۆژنامەوانی کڵپەی ڕاگەیاند: "گۆرانییەکە بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی نەورۆزەوە بڵاوکراوەتەوە و دەمەوێت لەڕێی هونەرەکەمەوە ئازاری نەتەوەکەم بگێڕمەوە".
ئەوەشی خستەڕوو، کە ئەو گۆرانییە نوێیەی بەرهەمی کۆمپانیای باڤ پڕۆیە، کە کۆمپانیایەکی کەرکوکی بواری کاری هونەرییە و هەروەها لەلایەن هونەر دیلۆنەوە کاری دەرهێنان بۆکلیپەکە كراوە و ئەحمەد هەیاس تێكست و ئاوازی بۆ گۆرانییەکە داناوە كاری میوزیك و دابەشكردنی دەنگیش لەلایەن ئاراس ڕەفعەت بۆی ئەنجامدراوە و كاری میك ئاپیشی لەلایەن ئۆهایەر بۆی ئەنجامدراوە و دیمەنی كلیپەكە لە سروشتی جوانی كوردستان وێنەی گیراوە و
ئەوە شەشەمین کلیپی خانمە هونەرمەند ڕووبار کاکەییە، کەماوەی ساڵێکە دەستی بەکاری گۆرانی گوتن کردووە و لەو ماوەیەشدا توانیویەتی گوێگرێکی باش بۆخۆی پەیدابکات.
ئـ،و