Page Nav

HIDE

Grid

GRID_STYLE
latest

سەرۆکی ئەمریکا: پارێزگاری کردن لەدیموکراسی باجدانی دەوێت


 

کڵپەنیوز-ناوەندی هەواڵ:
ئەمریکا سزای نوێی بەسەر ڕووسیا دا سەپاند و هاوردەنکردنی سوتەمەنی لەڕووسیای بەتەواوەتی قەدەغەکرد.

ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویان کردەوە، دوێنێ چوارشەممە، جۆزێف بایدنی سەرۆکی ئەمریکا، ژمارەیەک سزای نوێی بەسەر کەرتی وزەی رووسیادا سەپاند.

ئەوەشخراوەتەڕوو، کە ئەمریکا هاوردەکردنی سووتەمەنی لە رووسیاوە بەتەواوەتی قەدەخەکرد، و سەرۆکی ئەمریکاش لەوتارێکدا ئاماژەی بەوەدا، کە پارێزگاریکردن لە دیموکراسی باجدانی دەوێت.

زیاتر لە دوو هەفتەیە ڕووسیا هێرشی بۆسەر ئۆکڕانیا دەستپێکردووە و شەڕوپێکدادانی سەخت لەنێوان هەردوولا دەستی پێکردووە.

ئـ،و