Page Nav

HIDE

Grid

GRID_STYLE
latest

پەڕلەمانتارێک نزیکەی23ملیار دینار بۆسلێمانی نێردراوە


 

کڵپەنیوز-ناوندی هەواڵ:
پەڕلەمانتارێکی پارتی ئاشکرای دەکات نزیکەی بڕی 23ملیاردینار بۆسلێمانی نێردراوە بۆدابەشکردنی مووچەی وەزارەتی تەندرووستی.

لیزا فەلەکەدین پەڕلەمانتاری پارتی لەپەڕلەمانی کوردستان لەپێگەی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک نوسیویەتی، بەپێی بەدواچوونەکانم هەر ئەم بەیانییە بڕی 22 ملیار و 900 ملیۆن دینار لە داهاتی نەوت بۆ پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری نێدراوە بە مەبەستی دابەشکردنی مووچەی کارمەندانی وەزارتی تەندروستی لەو سنورە.

ئەوەشی نووسیوە، کە نازانرێت بۆچی تا ئێستا بانکەکانی سلێمانی بەبیانووی نەبوونی سیولە لە بانکەکان موچە دابەش ناکەن و ئایا بۆ ئەوەیە هاوڵاتیان خۆپیشاندان بکەن و ناڕەزایی دژی حکومەت دەرببڕن؟ یان ئەمەش پیلانێکی دیکەی سزادانی خەڵکی سلێمانیە لە لایەن کاربەدەستانی ئەو  شارەوە؟

ئەمڕۆ حکومەتی هەرێم دەستی بەدابەشکردنی مووچە کرد، بەڵام تائێستا مووچەی فەرمانبەرانی سلێمانی دابەشکراوە.

ئـ،و