Page Nav

HIDE

Grid

GRID_STYLE
latest

جێگری دووەمی سەرۆکی پەڕلەمان عێراق هیچ ڕێککەوتنێک بۆمانەوەی ڕاکا جبوری نەکراوە


 

کڵپەنیوز-ناوەندی هەواڵ:
جێگری دووەمی سەرۆکی پەڕلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت هیچ ڕێککەوتنێک بۆمانەوەی ڕاکان جبوری نەکراوە و لەهەر کاتێکیش بێت دەست بەگفتۆگۆدەکەن بۆدانانی پارێزگارێکی نوێ بۆکەرکوک.

لەلێدوانێکی تایبەتدا، دکتۆر شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری دووەمی سەرۆکی پەڕلەمانی عێراق بەدەزگای ڕۆژنامەوانی کڵپەی ڕاگەیاند، لەئێستادا کار بۆ ئاسایی کردنەوەی دوخی شاری کەرکوک دەکەین.


وتیشی: "هیچ رێکەوتنێک بۆ مانەوەی ڕاکان سەعید نەکراوە و لە هەر لەحزەیک دا دەس بەگفتوگۆ دەکەین بو لادانی جبوری و دانانی کەسێکی، کە هەموو پێکهاتەکان لەسەری رێکبکەون".

ئەوە لەکاتێکدایە لەماوەی ڕابردوودا وەسفی عاسی لەشوێنی ڕاکان جبوری وەکو پەڕلەمانتار دەست بەکاربوو، بەمەش جبوری لەپۆستەکەی خۆی مایەوە و میدیا عەرەبییەکانیش ئاماژەیان بەنوێکردنەوەی ماوەی ویلایەتەکەی جبوری دا.

ئـ،و