Page Nav

HIDE

Grid

GRID_STYLE
latest

بارزانی: جەخت لە پەیامی ئاشتیخوازانە و پێكەوەژیانی گەلی كوردستان دەكەینەوە


 
کڵپەنیوز-ناوەندی هەواڵ:
بە بۆنەی تێپەڕینی 52 ساڵ بەسەر ڕێككەوتننامەی 11ـی ئاداری1970، بارزانی پەیامێکی بڵاوکرەوە و ڕایگەیاند، زۆر بە بەرزی یادی پەنجا و دوو ساڵەی ڕێككەوتننامەی 11ـی ئاداری 1970 دەكەینەوە، كە دەستكەوتێكی گرنگی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی كوردستان بوو. 

باسی لەوەشکردووە، کە لە ئەنجامی پێداگری و خۆڕاگریی گەلی كوردستان و شۆڕش، بە ڕابەرایەتیی مستەفا بارزانی ڕژێمی عێراق ناچار كرا كە لە 11ـی ئاداری 1970ـدا بۆ یەكەم جار و بە شێوەیەكی فەرمی دان بە بەشێك لە مافەكانی گەلەكەماندا بنێت. 

دەشڵیت: "11ـی ئاداری 1970، بەڵگەیەكی ڕوونە لە سەركەوتنی شۆڕش و ئیرادەی ڕەوای گەلی كوردستان بەسەر نكۆلیكاریی ناحەزانی گەلی كوردستان و هەوڵەكانیان بۆ سڕینەوەی گەلەكەمان، ئەو خەباتەی لەپێناو بەرقەراربوونی پێكەوەژیان و شەراكەت و دادپەروەری و ئاشتیدا بەردەوام بوو و گەییشتە ئەنجام". 

هەروەها وتیشی: "ڕاستە لەدوای ڕێككەوتنی یازدەی ئازاریش ڕژێمی عێراق ڕێگەی پەیمانشكێنی و ملهوڕی گرتەبەر بەڵام ئیرادەی گەلەكەمان بۆ بەردەوامی خەبات و خۆبەدەستەوەنەدان هەر بەردەوام بوو و، بووە هۆی بەدەستهاتنی دەستكەوتی گەورەتر".

بارزانی دەشڵێت: "لە ساڵیادی ڕێككەوتننامەی یازدەی ئازاردا جەخت لە پەیامی ئاشتیخوازانە و پێكەوەژیانی گەلی كوردستان دەكەینەوە و ئەوەش دووپات دەكەینەوە كە لە هەر بارودۆخ و لەژێر هەر گوشارێكدا ئیرادەی گەلی كوردستان ناشكێت و، كوردستان دەستبەرداری ئازادی و مافە ڕەواكانی نابێت".

پەنجاو دوو ساڵ بەر لەئێستا بۆیەکەمین جار حکومەتی عێراق لەچوارچێوەی ڕێککەوتن نامەی 11ـی ئاداری ‌1970دا، دان بەمافەکانی گەلی کورد لەباشوری کوردستان دا نرا.

ئـ،و