کڵپەنیوز-ناوەندی هەواڵ:
وەزارەتی نەوتی عیراق لیژنەیەكی پێكهێناوه بۆ جێبەجێكردنی بڕیاری دادگای فیدراڵی لەبارەی "نادەستوریبوونی یاسای نەوت و غازی هەرێمی كوردستان".
بەپێی نوسراوێكی وەزارەتی نەوتی عیراق،كە واژووی ئیحسان عەبدولجەباری وەزیری نەوتی لەسەرە، لیژنەیەك بۆ جێبەجێ كردنی بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی پێكهێنراوە و ئەو لیژنەیە سەرجەم پرۆسەی نەوت دەگرێتە ئەستۆ كە لە بڕیارەكەی دادگادا هاتووە.
له نوسراوەكهدا ئهوهش هاتووه، لیژنەكە بەدوای گرێبەستەكانی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمدا ناچێت، بەوپێیەی ئەو پرسە لە تایبەتمەندی وەزارەتی نەوتی فیدڕاڵییە،یەكێكی دیكە لە ئەركەكانی لیژنەكە ئەوەیە كە بڕیار و راسپاردەكانی بۆ وەزارەت بەرزبكاتەوە بە مەبەستی گەرەنتیكردنی جێبەجێكردنی بڕیارەكان.
ئەمەش دوای ئەوەهات، لە ناوهڕاستی مانگی ڕابردوو دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بڕیاری لەسەر "نادەستوریی بوونی هەناردە كردنی نەوت و غازی هەرێمدا" و ئەوەش كاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و سەرەتای ئەم هەفتەیەش هەرچوار سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەیەکیان لەبارەی ئەو بڕیارەوە ئەنجامدا و بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵیان ڕەتکردەوە.
ئـ،و