Page Nav

HIDE

Grid

GRID_STYLE
latest

لەکەرکوکەوە پەیامێک ئاراستەی سەرۆک کۆماری عێراق کرا


کڵپەنیوز-ناوەندی هەوڵ:
خانمە شاعیر و ڕۆژنامەنوسێکی یەکێتی لە کەرکوك پەیامێک ئاراستەی دکتۆر بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراقی فیدڕاڵ دەکات و لێی دەپرسێت، جەنابی سەرۆک کۆمار، دکتۆر بەرهەم، مەرسومی لێخۆشبونی تایبەتی براکەی کەی دەرەچێت؟!

لەپەیامەکەی دا، کە لەپەڕەی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاوی کردووەتەوە، (ئاوێزان نوری) خانمە شاعیر و ڕۆژنامەنووسی  نزیک لەیەکێتی لەشاری کەرکوک نوسیویەتی: "خۆ بڕیار بوو لەسەر بڕیاری بەڕێزتان لەمانگی 9ـی 2021 زۆرێک لە زیندانیان ئازاد بکرێن، بەداخەوە کە هۆشەنگ لەو بڕیارەش دوو جار ناحەقی بەرانبەرکرا و دەستێکی ڕەش لەبەغدا ناوەکەی لە لیستەکەدا دەردەکرد".

نوسیویشییەتی: "چەند جارێک لایەنەکانم ئاگادارکردەوەو دوبارە بەتایبەت لەلایەن وەزیری داد کاک سالار، ناوەکەی ئیزافەکرایەوە و تا ئێستاش چاوەڕێین".

ئەو خانمە باسی لەوەشکردووە، کە نامەیەکی تایبەتی ئاراستەی سەرۆک کۆمارکردووە و بێ وەڵام ماوەتەوە، لەسەرۆک کۆماریش دەپرسێت، بڕیارەکەتان گەیشت بەکوێ، چارەنوسی براکەی و هاوزیندانیانی، کە مەشمول بون بە بڕیارەکە چی بەسەرهات؟!


بڵاوبوونەوەی ئەو نامەیە لەکاتێکدایە، چەند ڕۆژێک بەرلەئێستا مەرسومێکی تایبەتی سەرۆک کۆماری عێراق بڵاوکرایەوە، کە تیایدا بڕیاری لێخۆشبوونی تایبەتی بۆکەسێک دەرکردبوو، کە تاوانبارکرابوو بەبازرگانی کردن بەماددەی هۆشبەر و ئەوەش کاردانەوەی لێکەوتەوە و پاش چەند کاتژمێرێکیش وتەبێژێک لەسەرۆکایەتی کۆماری عێراق پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند سەرۆک کۆمار مەرسومەکەی کشاندووەتەوە و دەسەڵاتی دادوەریشی ڕاسپاردووە بەئەنجامدانی لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئەو لێژنەیەی سەرپەرشتی مەرسومەکەیان کردووە.

ئـ،و