کڵپەنیوز-ناوەندی هەواڵ:
سێ وەفدی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەمریکا و یابان سەردانی نەوەی نوێ کرد و لەبارەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستانەوە لەگەڵ ئەو حزبە کۆبوونەوە و حزبەکەش داوا دەکات هەڵبژاردنەکان لەکاتی خۆی دا ئەنجام بدرێت.
هیمداد شاهین وتەبێژی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، لەپەڕەی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ئاماژەی بەوەداوە، لە سەردانەکەدا سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ “شاسوار عەبدولواحید” داوای لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتیی کردووە، کە پشتیوانیی هەڵبژاردنی پاک و بێگەرد بکەن و هەروەها تەئکیدی کردەوە، کە پێویستە هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت.
لەسەرەتای ئەمساڵ سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕۆژی 1ـی تشرینی یەکەمی ئەمساڵی وەکو ڕۆژی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەڕلەمانی کوردستان دیاری کرد.
ئـ،و