کڵپەنیوز-ناوەندی هەواڵ:
جێگری سەرۆکی پەڕلەمان لەسەر دەستدرێژی کردنە سەر خۆپێشاندەرانی کەرکوک هاتە دەنگ داوای لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌په‌له ده‌كات له‌ڕوداوەکە.
دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا داوای لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌په‌له ده‌كات له‌ڕوداوی ده‌ستدرێژیكردنی هێزه ئه‌منییه‌كان بۆ سه‌ر ئه‌و خۆپیشانده‌رانه‌ی له كۆمپانیای نه‌وتی باكور له‌كه‌ركوك مه‌شقیان پێده‌كرێت، به‌ڵێنیش ده‌دات به‌دواداچوون بۆ داوا ڕِه‌واكانیان بكات و دادپه‌روه‌ریان بۆ ده‌سته‌به‌ركات.
نوسینگەی ڕۆژنامەوانی دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایگەیاند: " به‌توندی سه‌ركۆنه‌ی روداوی ده‌ستدرێژی هێزه ئه‌منییه‌كانی به‌رده‌م بینای پارێزگای كه‌ركوك بۆسه‌ر ئه‌و خۆپیشاندره سڤیلانه‌ی له كۆمپانیای نه‌وتی باكور مه‌شق و ڕاهێنان ده‌كه‌ین، كه به‌خۆپیشاندانی ئاشتیانه داوای مافی ره‌وای خۆیان كردووه".
ئاشکرایشی کردووە، جێگری دووەمی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنەرانی عێراق، نیگه‌رانی قوڵی خۆی ده‌رده‌بڕیوە به‌رامبه‌ر به‌و ده‌ستدرێژییه قبوڵنه‌كراوه له‌به‌رده‌م پارێزگای كه‌ركوك و جه‌ختیش ده‌كاتەوە خۆپشاندانی ئاشتیانه مافێكی ڕه‌وا و پارێزاروه به‌پێی ده‌ستوور و "ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر هاوڵاتیان قبوڵناكه‌ن له‌ژێر هه‌ر پاساوێك دابێت"، به‌ڵێنیشدا به‌دواداچوون بۆ ئه‌و پرسه بكات له‌پێناو به‌دیهێنانی مافه ڕه‌واكانی خۆپیشانده‌ران و ده‌سته‌به‌ركردنی دادپه‌روه‌ری بۆیان به ڕێكاره یاساییه‌كان.
ئەوەشخراوەتەڕوو، جێگری دووەمی سەرۆکی پەڕلەمانی عێراق داوای له‌فه‌رمانده‌یی پرۆسه‌كانی كه‌ركوك و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار له‌حكومه‌تی ئیتحادی كرد‌ووە لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌په‌له بكه‌ن و ورده‌كاری ڕووداوه‌كه ئاشكرابكه‌ن و لێپێچینه‌وه له‌كه‌مته‌رخه‌مه‌كان بكه‌ن له‌هه‌رپله و پۆستێكدابن.
ئـ،و