کڵپەنیوز-ناوەندی هەواڵ:
ئەمڕۆ پێنج شەممە ٣ـی ئاداری ٢٠٢٢، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەکۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانی دا باسی لە دۆخی ئێستای کوردستان و دەرەنجامی بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی عێراق کرد و ڕایگەیاند، سەرەڕای زیادبوونى نرخى نەوت، نەگەڕانەوەی داهاتی هەندێک دەروازەی سنووری و کەمبوونەوەی داهاتی ناوخۆ، لەدابین کردنی مووچە کێشەیان بۆکابینە حکومییەکەی درووست کردووە.
ئاشکرایشی کرد، ئێستا 47%ـی داھاتی نەوت بۆ موچە تەرخان دەکرێت، لەکاتێکدا پێشتر تەنھا 25 تا 28% بوو، هاوکات داوای لە وەزیرى دارایی‌ش کرد رونکردنەوە بدات، کە بۆچى داهاتى بەشێک لە خاڵە سنورییەکان ناگەڕێتەوە بۆ حکومەت تا بۆ دابەشکردنى موچە بەکاربهێنرێت.
گوتیشی: "زۆرجار ده‌گوترێت 410 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ده‌فرۆشرێت، نرخه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ بووه‌ته ئه‌وه‌نده ئه‌ی ئه‌م داهاته له كوێیه؟ ئه‌و نه‌وته‌ی ده‌فرۆشرێت، چه‌ند بابه‌تێك له خۆی ده‌گرێت، ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ هه‌رێم هەبووه بۆ ده‌رهێنانی نه‌وت، تێچووی دره‌هێنانیان هه‌یه، ئه‌و پاره‌یه حكومه‌تی هه‌رێم ده‌یانداته‌وه".
لەبارەی بڕیاری دەستووری نەبوونی یاسای نەوت و غازی هەرێمی کوردستان، کە لەناوەڕاستی مانگی ڕابردوو، لەلایەن دادگای فیدڕاڵی عێراقەوە دەرچوو، سەرۆکی حکومەت بەسەرسوڕمانەوە پرسیاری کرد و گوتی: "دادگای فیدڕاڵی خۆی بەدەستووری پێکنەھاتووە، ئیتر چۆن بڕیار لەسەر بابەتێکی دەستوری دەدات؟".
کۆنفڕانسە ڕۆژنامەوانییەکەی سەرۆکی حکومەت لەکاتێکدایە، دوێنێ چوارشەممە وەزیری نەوتی عێراق لێژنەیەکی بۆلێکۆڵێنەوە لەدۆسیەی نەوتی هەرێم پێکهێنا.
ئـ،و