کڵپەنیوز-ناوەندی هەواڵ:
دکتۆر شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری دووەمی سەرۆکی پەڕلەمانی عێراق لەسەر بڕیاری دیاری کردنی سێ کاتژمێر بۆمەراسیمی کردنەوەی ئاگری نەورۆز لە٢٠ـی مانگ هاتەدەنگ و بەدژی دەستوور و یاسا ناودەبات.
لەپەیامەکەیدا، کە بۆدەزگای ڕۆژنامەوانی کڵپە نێردراوە، تیایدا هاتووە: "دوای بڵاو بونەوەی نوسراوێکی کاربەرێکەری پاریزگای کەرکوک بەوەکالەت لەبارەی دەست نیشان کردنی کاتی گێڕانی ئاهەنگی نەوروز لەپاریزگای کەرکوک راستەوخۆ لەگەل سەرۆکایەتی پەرلەمان و لایەنی پەیوەندیدار قسە کرا بۆ رێگری کردن لەو بریارە کەدژی دەستورو یاسایە و هیچ کەس و لایەنیک بۆی نییە نەئاهەنگی نەورۆز نە هیچ بۆنەیەکی نەتەوەیی یان ئاینی راگرێت یان چوار چیوەیەکی بۆ دانێت".
دەشڵێت: "بۆیە هەموو لایەک دڵنیادەکەمەوە، کە ئاهەنگی نەورۆز لەکەرکوک و تەواوی شارەکانی تری عیراق بەئازادی بەرێوە دەچیت و دەزگا ئەمنی یەکانیش ئەرکی پاراستنی ئاهەنگەکان لە ئەستۆ دەگرن".
ڕایشیگەیاند، لەسەرۆکایەتی پەرلەمان بریاردرا لەدووبارەبونەوەی ئەو هەڵانە رێکاری یاسایی دەگرینەبەر لێرەشەوە رایدەگەیەنین رێگری کردن لەبۆنە نەتەوەیی و ئاینییەکان لەگەل لەناوچونی رژێمی دکتاتۆری کۆتایی پێهاتوە .
ئەمڕۆ لەنوسراوێکدا، کە دەستی دەزگای کڵپە کەوتووە، ڕاکان جبوری پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکوک، بەنوسراوێک ماوەی سێ کاتژمێری بۆ لایەنە سیاسییە کوردییەکان دیاری کرد، بۆسازکردنی مەراسیمی کردنەوەی ئاگری نەورۆز.