کڵپەنیوز-ناوەندی هەواڵ
پارێزگارە عەرەبە بەوەکالەتەکەی کەرکوک، مۆڵەتی سێ کاتژمێر بۆبەڕێوەچوونی مەراسیمی کردنەوەی ئاگری نەورۆز بەدانیشتوانی کوردی شارەکە دەدات.
بەپێی نوسراوێک، کەدەستی دەزگای ڕۆژنامەوانی کڵپە کەوتووە، تیایدا هاتووە، پارێزگارى به‌وه‌كاله‌تى كه‌ركوك، پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز لەگەلی کوردی ڕەسەنی شارەکە دەکات و ڕه‌زامه‌ندیشی نیشانداوە، لە رۆژى یەکشەممە ٢٠ـی ئاداری٢٠٢٢ له‌كاتژمێر چواری پاشنیوەڕۆوە تاوەکو كاتژمێر حه‌وتى سەر لەئێواره مه‌راسیمی تایبه‌ت به‌کردنەوەی ئاگری نه‌ورۆز به‌ڕێوه‌بچێت لەپارێزگاکە بەڕێوەبچێت.
هەروەها لەنوسراوەکەی پارێزگارى به‌وه‌كاله‌تى كه‌ركوك، کەئاراستەی نوێنەرانی پارێزگاکە لەپشکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کراوە، ئەوەشخراوەتەڕوو، کە نابێت هیچ دروشم و ده‌سته‌واژه‌یه‌كى نه‌ته‌وه‌یى له‌لایه‌ن ئاهه‌نگگێڕانه‌وه، كه‌شى ئاهه‌نگه‌كه تێكبدات و زیانى هه‌بێت بۆ ئارامى و ئاسایشى شاره‌كه و هێزه ئه‌منیه‌كانیش ،ئه‌ركى ئاسایش و ئارامیى ئاهه‌نگه‌كه‌و ئاهه‌نگگێڕانى نه‌ورۆزیان پێ ده‌سپێردرێت.
ئەو نوسراوەی پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکوک لەکاتێکدایە ڕۆژی ٢٠ـی ئاداری ئەمساڵ ٣١ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر ڕاپەڕینی کەرکوک لەبەهاری ساڵی ١٩٩١، کە بەڕزگارکردنی کەرکوک تاجی سەرکەوتن لەسەر ڕاپەڕینی گەلی کوردا نرا.
ئـ،و