Page Nav

HIDE

Grid

GRID_STYLE
latest

ئەمیرە عبدولكەریم: رێگریكردن لە مادەی هۆشبەر ئەركی سەرشانی هەدمووانە بۆ پاراستنی نەوەكانمان


 


 كەركووك-کڵپە نیوز:
لە ئێستادا ماددەی هۆشبەر بە یەكێك لە مەترسیە گەورەكانی سەر كۆمەڵگا دادەنرێ و پەرلەمانتارێکی پێشوو بە پێویستی دەزانێت هەمووان ئەو ئەرکە ڕێگریلێکردنی بخەنە سەرشانیان بۆ پاراستنی نەوەی داهاتوو.

ئەندازیار ئەمیرە عەبدولكەریم  ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكی بە کڵپە نیوزی  ڕاگەیاند لە ئێستادا لە هەموو جیهان بە گشتی مادەی هۆشبەر بە شێوەیەكی زۆر بەربڵاو بۆتەوە و مەترسیی بۆ کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دروست کردووە.

ئەو ئەندامەی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، جەختی كردەوە: پێویستە هەموومان بەیەكەوە هاوكاری هێزە ئەمنییەکان بین و رێگری بكەین لە بلاوبوونەوەی ئەم مادە زیانبەخشە، بە تایبەتی لە کەرکووک تا  بتوانین گەنجان و لاوانی شارەکە بپارێزین چونكە ئەوان ئایندە ئەم ولاتە دەگرنە دەست, بۆیە پێم وایە پاراستنی ژیانی لاوەكانمان ئەركی سەر شانی هەمووانە.

ئەمیرە عەبدولكەریم گوتیشی: لە پاش ڕووداوەكانی 16 ئۆكتۆبەری 2017 زۆر بە خیرایی مادەی هۆش بەر لە شاری كەركووك بەشێوەیەكی مەترسیدار بڵاو بووەوە و چەندین گەنجی  ئێمە تووشی ئەم مادە كوشندەیە بووە مەترسی بۆ سەر گیانی خوی و كۆمەلگاش دروست كردووە.