Page Nav

HIDE

Grid

GRID_STYLE
latest

مەڕاسیمی ناساندی کتێبی (عێراق؛ وڵاتی گۆڕە بە کۆمەڵەکان) بەڕێوەچوو


 


کەرکووک-کڵپەنیوز
لەلایەن یەکێتیی نوسەرانی جینۆسایدی کوردستان، مەڕاسیمی ناساندن بۆ کتێبی (عێراق؛ وڵاتی گۆڕە بە کۆمەڵەکان) لە کەرکوك سازکرا.

مەڕاسیمەکە لە هۆڵی سەنتەری ڕۆشنبیری کەرکوك بەڕێوەچوو و تێیدا هەر یەك لە نووسەران (لەتیف فاتیح فەرەج و سالار مەحمود)، باسی لە ئامانجی چاپکردنی ئەم کتێبە هاوبەشە و ناڕۆکی بابەت و توێژینەوەکانیان خستەڕوو.

کتێبی (عێراق؛ وڵاتی گۆڕە بە کۆمەڵەکان)، بەرهەمێکی هاوبەشی هەشت نوسەری بواری ئەنفال و جێنۆسایدە و 10 توێژینەوە لەسەر پرسەکانی تایبەت بە گۆڕی بە کۆمەڵی قوربانیانی کورد لە خۆدەگرێت.

نووسەرانی ئەم بەرهەمە هاوبەشە بریتین لە (سالار مەحمود، لەتیف فاتیح فەرەج، هێمن حەسیب، هابیل ئەحمەد، عارف قوربانی، عەلی مەحمود محەمەد، دکتۆر محەمەد ئیحسان، محەمەد حمەساڵح تۆفیق).