Page Nav

HIDE

Grid

GRID_STYLE
latest

پارتی و یەکێتی لە کەرکووک کۆبوونەوە

 


کڵپەنیوز:
ئەمڕۆ٣٠-٦-٢٠٢٥ بەڕێز (هیوا ئەحمەد مستەفا) ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکوک-گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان بە یاوەری هەڤاڵ (دیاری حسێن) یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەب و هەڤاڵ (محمد کمال) بەرپرسی لقی ٣ی کەرکوک و هەڤاڵ (سەید ڕێبوار) بەرپرسی بەشی پەیوەندیەکانی مەکتەب، سەردانی مەکتەبی سیاسی کەرکوک-سەڵاحەدینی یەکێتی نیشتمانی کوردستانیان کرد.
 لەلایەن بەڕێز (ئاسۆ مامەند) بەرپرسی مەکتەبی سیاسی  کەرکوک - سەڵاحەدینی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و هەڤاڵانیەوە پێشوازی گەرم لەشاندەکەی پارتی کرا.
لە دانیشتنەکەدا جەخت لە گرنگی تەبایی نێوان هەموو پێکهاتەکان و حزب و لایەنە سیاسە کوردستانیەکان کرایەوە لەپێناو بەرژەوەندی گشتیدا، هەردوولا هاوڕابوون کە لەداهاتوودا گرنگە هەوڵبدەن کاری بەیەکەوەیی ئەنجام بدەن لەسەر بابەتە نەتەوەیی و نیشتمانیەکان و پەرە بە پەیوەندیەکانیان بدەن.