کەرکووک -کڵپەنیوز:
سەبارەت بەمەش سارا ستار شێخانی سەرۆکی دەزگایی پاراو بۆ گەشەپێدان و مافی مروڤ لە لێدوانێکی تایبەتی بە کڵپە نیوزی گووت: "لەگەڵ زیادبوونی بەرچاوی کەڵەکەبوونی پاشماوەی خۆڵ خاشاك لە کەرکوک، ئەم دیاردەیە بووەتە تەحەدایەکی گەورەی ژینگەیی و تەندروستی کە مەترسی لەسەر ژیانی هاووڵاتیان و سەلامەتی ژینگە دروست دەکات".
چاودێری مەیدانی ئاماژە بە بڵاوبوونەوەی فڕێدانی پاشماوەی هەڕەمەکی لە ژمارەیەک گەڕەکدا دەکات، جگە لە نەبوونی سیستەمێکی کاریگەر بۆ ڕیزکردن یان ڕیسایکلکردنی پاشماوە.
لەو چوارچێوەیەدا دەزگای پاراو بۆ گەشە پێدان و مافی مرۆڤ ،یەکەم ڕێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی بوو کە داوای لە حکومەتی خۆجێی کرد کارگەیەکی ڕیسایکلکردنی پاشماوە لە پارێزگای کەرکوک دابمەزرێنێت.
ئەمە بەشێکە لە هەوڵە بەردەوامەکانمان بۆ پاراستنی ژینگە و بەرزکردنەوەی هۆشیاری کۆمەڵگا لە گرنگی بەڕێوەبردنی پاشماوە بە شێوەیەکی دروست، کە دامەزراندنی ئەم کارگەیە کاریگەری بەرچاوی دەبێت لە کەمکردنەوەی رێژەی پاشماوەی کەڵەکەبوو.
کەمکردنەوەی کاریگەرییە زیانبەخشەکانی ژینگە کە لە ئەنجامی سووتانی هەڕەمەکی یان زبڵدانەوە دروست دەبێت و ڕەخساندنی هەلی کاری نوێ بۆ دانیشتوانی پارێزگا و پشتگیریکردن لە ئابووری ناوخۆیی لە ڕێگەی دووبارە بەکارهێنانەوەی کەرەستەی ڕیسایکل دەکات .
هەروەها باوەڕبوون بە گرنگی یەکگرتنی کۆمەڵگەی مەدەنی و دامەزراوە حکومییەکان بۆیە هیوادارین لە داهاتودا کۆنتاکتێک دروست بکەین لە کەڵ وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و شارەوانی و کارە گشتیەکان بو ئەو مەبەستە تا بتوانین خزمەتی شارە خۆشەویستەکەمان بکەین بتوانين چارەسەری چەند هۆکاری پیسبونی ژینگە رابگرین.
چارەسەرکردنی قەیرانی کەڵەک بوونی پاشماوەکان ناتوانرێت دوابخرێت و چارەسەری کێشەکانی کەرکوک بەرپرسیارێتییەکی بەکۆمەڵە کە پێویستی بە پابەندبوونی ڕاستەقینە هەیە لەسەر هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان.