Page Nav

HIDE

Grid

GRID_STYLE
latest

حکومەتی هەرێم بەڕاستی خەمخۆری دانیشتوانی هەرێمە و بە ئەنجام دانی کارو پڕۆژە کانی ئەوەی سەلماندوە


 


ئارام شێرکۆ-کەرکووک:

لە گەڵ جێ بەجێ کردنی چەندین پڕۆژەی خزمەت گوزاری ستراتیجی لە هەرێمی کوردستان دابین کردنی خۆش گوزەرانی بۆ دانیشتوانی  حکومەتی هەرێم بۆتە جێگای سەرنج بۆ دانیشتوانی عێراق.
سەبارەت بەمەش ئەندازيار هاوڕێ نایف  وەک  مامۆستایەکی کۆلیژی ئەندازیاری لە زانکۆ لە لیدوانێکی تایبەتی گووتی ‎وەك روونە لەوڵاتێكدا دەژين ھەلى پێشكەشكردن و دروست بوونى تاك و بيرۆكە قورس نيە  وەك ديارە لێرە بابەتەكان ھەموو نوێن و ڕەورەوەى تەكنەلۆژياو بيرۆكەى تازە زۆر بەخێرايى دەخولێتەوە لەھەر ساتێكدا بابەتێكى نوێ زەق دەبێتەوە. خزمەتگوزاريەكى تازە دێتە بەرھەم ئەمە لە جيھانى ئەمرۆ ئايە لەوڵاتى ئێمەدا تاچەند سوود لەم نوێگەريە وەرگيراوە دیار نیە  وەك روونە عێراق بەگشتى ئەوەندەى كار لەسەر بابەتە دينى و نەتەوايەتيكە دەكرێت ئەوەندە لەخەمى پێشكەوتن و خزمەتگوزاريدان ؟
بێ گومان نەخێر نموونەش زۆرن ديارە كە ئەمرۆ گەورەترين كێشە كە رووبەروى عێراق بۆتەوە كێشەى ئاوە ھەر لەكەركوكەوە بيگرە تا دەگاتە بەسڕا بەدەست ئەم كێشەيەوە دەناڵێنين ئەمە لەكاتێكدا كە دەتوانرێت ھەر ھيچ نەبێت ريسايكڵينى ئەو ئاوە بكرێت كە پاشماوەى شارەكانەو بۆتە ھۆى زيان گەياندن بە سروشت لەكاتێكدا دەتوانرێت بە داھاتێكى كەم دووبارە بەكاربێتەوەو سوودى لێوەرگيرێت بەڵام بەداخەوە ھەر بيرى لێنەكراوەتەوە چەندەھا نموونەى تريش ھەن ھاوشێوەى ئەم بابەتە ھەڵوەستەى لەسەر بكرێت بەڵام من لێرەوە دەست خۆشی لە حکومەتی هەرێم دەکەم کە زۆر بەجدی خەمخۆری دانیشتوانی هەرێمە زۆر زیاتر بیر لە بەرژاوەندنی هاوڵاتیانی خۆی دەکاتەوە خەمخوریانە ئەوەی بەچاو دەبینرێت دەبیسترێت ئەوەی حکومەتی هەرێم بەردەوام  لە ڕێگای پڕۆژە خزمەت گوزارییەکانەوە خزمەتی خەلکی خۆی دەکات  وە لەبەرامبەردا ھەر لە چوارچێوەى ئەم عێراقەى باسى دەكەين حكومەتێك ھەيە ئەویش  حكومەتى ھەرێمى كوردستان جێگاى دەست خۆشيە كە لەھەوڵدايە ھاوشان لەگەڵ رەورەوەى پێشكەوتن خەريكە شوێنى خۆى دەكاتەوە چۆن ؟روونە كە كێشەى ئاوى پايتەختەكەى كە ھەولێرە چارەسەر كرد بەڵام لەمە گرنگتر چارەسەرى پاشماوەى ئاوە كەباسمان لێوە كرد بەفيرۆ دەروات بناغەى ئەويشى دانا كە بەكارى دەھێنێت بۆ سەوز كردنى شارى ھەولێر سوودى لێوەردەگرن !! جێگاى سەرسوڕمانە ئايە ئەمە بۆ لەشارەكانى ترى عێراق تەنانەت بيريشى لێناكرێتەوە ئەرێ نابێت بپرسين كێ دەيەوێت ژێرخانى شارستانى دانێت ؟ئەرێ نابێت بپرسين خێرە قيرتاوكردنى شەقامێك لە شارەكانى عێراق ئەستورى قيرەكە بۆ تەنھا ١٢ سانتيمەترە ئەوانەى ھەولێر ٢٤ سانتيمەتر ؟؟؟ ئەمەو چەندان نموونەى زەقى تر كە بە جدى شايەنى ئەوەيە كە ئەم بابەتانە گەورە بكرێت و راى گشتى خەڵكى لێ ئاگادار بكرێتەوە چوونكە ئەمە راستەوخۆ پەيوەندى بەژيانى ئێمەو نەوەكانى دواى خۆمان ھەيە ئايە دەزانن كە تێكدانى شەقامێك و دووبارە دروست كردنەوەى چەند زيان بەشار و سروشت و داھاتى وڵات دەگەيەنێت ؟ ئايە دەزانن كە تێكدانى شەقامێك و فرێدانى پاشماوەكەى بۆ چەم و دۆڵەكانى شار وادەكات لە داھاتوودا نەتوانرێت ئەو زەويە كەڵكى لێوەربگيرێت بۆ كشتوكاڵ و چاندنى دارێك ئاخر كارەسات لێرەدايە و كەس باسى لێوە ناكات بۆيە بەگرنگم زانى بەم بابەتە بخەمە بەردەستى راى گشتى خەڵك بەڵكو ئاورى لێبدرێتەوەو ژيانى خۆمان و نەوەكانى دواى خۆمان لە مەترسى گۆرانى كەش و ھەوا بپارێزين .‎