کڵپەنیوز:
له 1ی ته‌مموزی هه‌موو ساڵێك زۆربه‌ی خانه‌واده‌كانی عێراق یادی له‌دایكبوونی باوان و باپیرانیان ده‌گێڕن، ئه‌مه ده‌ریده‌خات كه نزیكه‌ی نیوه‌ی خه‌ڵكی عێراق له‌و رۆژه‌دا له‌دایكبوون كه ده‌كاته یه‌كه‌م رۆژی نیوه‌ی دووه‌می ساڵ.
هۆكاره‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له ساڵی 1957 فه‌رمانگه‌ی باری كه‌سێتی عێراق سه‌رژمێرییه‌كی ئه‌نجامداو ئینجا بڕیاریدا ئه‌وه‌ی كه ناوی له فه‌رمانگه‌كه تۆمار نه‌كردبێت، به‌رواری له‌دایكبوونی بكرێته 1ـی تەممووز و وادابنرێت كه له‌و رۆژه‌دا له‌دایكبووه.
پێش ساڵی 1957 زۆربه‌ی عێراقییه‌كان روویان له فه‌رمانگه‌ی باری كه‌سێتی نه‌كردووه بۆ تۆماركردنی به‌ڵگه‌نامه‌كانیان، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان ده‌ژیان، بۆیه كاتێك ده‌یانویست منداڵه‌كانیان بخه‌نه به‌ر خوێندن یان ره‌گه‌زنامه‌یان بۆ ده‌ربهێنن، خۆیان گریمانه‌یه‌كیان بۆ ته‌مه‌نی منداڵه‌كانیان ده‌كرد.
ئه‌مه‌ش وایكرد ساڵی 1957 حكومه‌ت چاره‌سه‌رێكی مامناوه‌ند بدۆزێته‌وه و بڕیاریدا به‌رواری له‌دایكبوونی هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه ناویان تۆمار نه‌كراوه بكرێته 1ـی تەممووز، به‌مه‌ش ئه‌و به‌رواره بووه رۆژی له‌دایكبوونی ملیۆنان عێراقی له فه‌رمانگه‌كانی تۆماری باری كه‌سێتیدا.