Page Nav

HIDE

Grid

GRID_STYLE
latest

لەماوەی مانگێکدا 700هەزار کەس لەچین بوونەتە مسوڵمان

 


کڵپەنیوز:
نووسینگەی نیشتمانی ئاماری چین بڵاوی کردەوە ڕێژەی مسوڵمانان لە وڵاتەکەی لە زیاد بوون دایەو بەمەش ڕەشنوسێک ئامادەکراوە ڕێژەی لە دایک بوون لەو وڵات کەمتر بکرێتەوە.

هاوکات نوسینگەکە ئەوەشی بڵاو کردەوە تیمێکی 100 هەزار کەسی پێکهێندراوە کە وەک گروپ دابەش بوون بەسەر وڵاتەکە بۆ پەشیمانکردنەوەی خەڵک لە ئاینی ئیسلام، بەڵام سەرۆکی گروپەکە ئامارێکی داوەتە بەرپرسانی وڵاتەکەی لە کۆی زیاتر لە 36 ملیون مسوڵمان تەنها 3 کەسیان بۆ ڕازی کراوە پەشیمان ببنەوە.

لە لایەکی ترەوە میدیای فەرمی چین بڵاوی کردەوە ژمارەی مسوڵمانان تادێت زیاد دەبێت و ڕۆژانەش 5 بۆ 7 مزگەوت دروستدەکرێن، بۆ ئەم مەبەستە توێژەری گەورەی وڵاتی چین
(شین جون هاو) ڕایگەیاند تەنها لە 6 مانگی ئەمساڵ 700 هەزار کەس بونەتە مسوڵمان، ئەمەش سەرۆکی وڵات و لایەنە پەیوەندیدارەکانی توشی سەرسوڕمان کردووه، لەلایەکی ترەوە ڕێژەی ناو محمد لە وڵاتدا بۆ 2,700,0000 کەس بەرز بۆتەوە.

دەشڵێ مسوڵمانەکانی چین تەنها نوێژ و ڕۆژووی خۆیان دەگرن و پابەندن بە فەرمان و فەرموودەکانی خواو پێغەمبەر محمد د.خ، بە پێچەوانەوە هیچ زیانێکیان بۆ وڵات نیە، ڕۆژانەش بیری ئاشتی و تەبایی نێوان ئاینەکان بە گوێی خەڵکیدا دەدەن، جگە لەوەی بێبەرین لە بیری توندڕەوی وەک هەندێ بەناو مسوڵمان لە جیهان دەیکەن.

ژمارەی ژمارەی دانیشتوانی وڵاتەکە بۆ 1,399,750,000 کەس دابەزیووە کە بەراورد بە ساڵی 2022 و تائێستا زیاتڕ لە 2 ملیون کەس کەمی کردووە.