Page Nav

HIDE

Grid

GRID_STYLE
latest

تاکە بەرهەمەکەی ماری سام بڵاوکرایەوە


 

کڵپەنیوز-ناوەندی هەواڵ:
شەوی ٨ـی مارس، پاش نزیکەی٤٨کاتژمێر لەکوشتنی، تاکە بەرهەمه هونەرییەکەی (ئیمان سامی) ناسراو بە(ماری)، ئەو کچەی شەوی یەکشەممەی ڕابردوو لەهەولێ کوژرا، بڵاوکرایەوە.
بەرهەمەکە، بەناوی (قەت لەبیرت ناچێت)ـە و ماوەکەی ٢خولەک و ٢٦چرکەیە و بەرهەمی کۆمپانیای ئاری جۆڵە و لەلایەن ئاریاس جاڤانی و موحەمەد شوعائی هۆنراوەی گۆرانییەکە نوسراوەتەوە و ئاریاس جاڤانی کاری ئاوازدانانی بۆ گۆرانییەکە کردووە و میکس و ئەرەنجمێنتی لەلایەن ئاری جۆڵەوە بۆ گۆرانییەکە کراوە.
کوشتنی ئیمانی تەمەن ٢٠ساڵان، کاردانەوەی فراوانی لەسۆشیاڵ میدیا بەدوای خۆیدا هێنا و پاش سێ ڕۆژ لەڕووداوەکەش پۆلیسی کەرکوک دەستگیرکردنی بکوژەکەی ڕاگەیاند.

ئـ،و