Page Nav

HIDE

Grid

GRID_STYLE
latest

تەقینەوەیەک لەکەرکوک ڕوویدا


 کڵپەنیوز:
ئێوارەی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێکی جۆری (جێری) لەنزیک فەرشفرۆشەکانی بازاڕی حەسیرەکە لەکەرکوک ڕوویدا و سێ قوربانی لێکەوتەوە.

بەپێی زانیارییەکان لەئۆتۆمبێلەکە لەئەنجامی هەبوونی گرفتێک لەسیستەمی غاز تەقیوەتەوە و لەئەنجامی ڕووداوەکەدا، بەپێی وتەی شاهێدحاڵەکان کەسێک گیانی لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.

لەئێستادا هێزە ئەمنییەکانی کەرکوک لەشوێنی ڕووداوەکەن و لێکۆڵینەوەیان لەڕووداوەکە دەستپێکردووە.