Page Nav

HIDE

Grid

GRID_STYLE
latest

هەموو بژاردەکان کراوەن دەمانەوێت پێکەوە چارەسەری کێشەکان بکەین


 کڵپەنیوز:

 پاش ڕوو داوەکانی 2 ئەیلوڵ نەناردنی مووچەو بودجەی هەرێمی کوردستان سەرجەم ئەندامانی فراکسێونە کوردییەکان کۆدەنگیەکیان دروست کرد بۆ چارە سەر کردنی کێشەکان، سەبارەت بەمەیش د.شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بەم شێوەیە  باسی لە چۆنیەتی چارەسەری کێشەکان کرد. 

شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی پەڕلەمانی عێراق ڕایگەیاند، لەرۆژی شەمە بەرواری ٢٠٢٣/٩/٩ لەیەکەم رۆژی دەست پێکردنی دانیشتنەکانی پەرلەمان لەگەل خوشک و برایانم لەفراکسیونە کوردستانییەکان جگە لە نەوەی نوێ بریارماندا کۆمەلیک هەنگاو بگرینەبەر بۆ دابین کردنی موچەی خەلکی کوردستان و دانانی سنوریک بۆ برسی کردنی خەلک.
وتیشی: "بۆیە هەنگاوی یەکەم کیشەکەمان رۆژی شەمە بردە پەرلەمان و هاوسۆزییەک دروست بو کۆمەلیک بریاردرا ، هەروەها هەمان رۆژ ئیوارەکەی و لە کۆبونەوەی هاوپەیمانی ئیدارەی دەولەت لەگەل بەریز کاک دکتۆر فواد حسین و بەروونی داوامان کرد دەبیت سنوریک بۆ نەناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەریم دابنریت بەتایبەتی دوای ئەوەی حکومەتی هەریم سەرجەم پابەندییەکانی خۆی جێ بەجێ کردوە ".

ئاشکرای کرد، کە بریاردرا رێگە چارەیەک بدۆزریتەوە  و  دوێنێش لەگەل زۆریک لەهیزە سیاسییەکان و سەرۆکایەتی پەرلەمان باسی لەوە کرد، وەکو نوێنەرانی کورد تاکۆتایی ئەم هەفتە رادەوەستن بۆ چارەسەرکردن و ناردنی موچەی فەرمانبەران ، لەدوای ئەوە هەموو ئەو رێکارانەی پیویستە لەسەریان دەیگرینە بەرو سەرجەم بژاردەکان لەبەردەم نوینەرانی خەلکی کوردستان کراوەیە.
دەشڵێت: "جیا لەبابەتی بودجە بۆ بابەتی کەرکوک و کۆتای هاتنی عەسکەرتاریەتی شارەکەو ئاسایی کردنەوەی دۆخەکەو تەواوکردن لیکۆلینەوەکان و سزادانی تاوانبارەکان و کیشەی جوتیاران زنجیرەیەک کۆبونەوە ئەنجامدرا ، دواینیان کۆبونەوەی دوینی شەو بو کۆمەلیک بریاری گرنگ لەبارەوە درا".