Page Nav

HIDE

Grid

GRID_STYLE
latest

جێگری دووەمی سەرۆکی پەڕلەمانی عێراق: پێمان دەڵێن بێدەنگن!


 کڵپەنیوز:

دکتۆر شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری دووەمی سەرۆکی پەڕلەمانی عێراق پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: ئێمە بێ دەنگ نیین ، بەڵکو دەبێت لەوە بپرسن چی هەنگاوێکی ئێمە وایکردوە ئەو خەلکە ژان بیگریت و بەو گەرمایە بێتە سەرجادە".
لەپەیامێکدا، کە لەبارەی داخستنی ڕێگای سەرەکی کەرکووک-هەولێر بڵاوی کردووەتەوە، دکتۆر شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری دووەمی سەرۆکی پەڕلەمانی عێراق ڕاگەیاند، خەڵکێکی بەکرێگیراوی دەرەوەی کەرکووک، کەپێشتر بەناردنی عبوە ناسیفە و سەیارەی بۆمب ڕێژکراو نەیانتوانی یەک ڕیزی و ئاسایشی کۆمەلایەتی شارەکە تێک بدەن، ئێستا بەجوتێک نەعلەوە ناتوانن ڕێگریمان لێبکەن لەچەسپاندنی یاسا و پتەوکردنی یەک ڕیزی نێوان پێکهاتەکان.
هاوکات جێگری سەرۆکی پەڕلەمانی عێراق پەیامێکیشی ئاراستەی کاندیدانی کورد لەکەرکوک و ناوچەکانی تری دەرەوەی هەرێم کرد و گوتی: "وەک دەرفەت نەبوو لەیەک لیستدا بەشداری هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگاکان بکەن، داواتان لێدەکەم ئامانجەکانتان یەک بخەن و بەیەک نەفەس کار بکەن و واز لەشکاندنی یەک بهێنن گوێ لەو بەرپرسانە مەگرن کەتەنها ئامانجیان وەرگرتنی پرۆژە و فرۆشتنەوەیەتی".
هەروەها داوایشی پارتییەکان کرد سەریان بەرزبێت و دڵ خۆشبن، کە خاوەن سەرۆکێک و حزبیکێن  ڕۆژ لەدوای ڕۆژی سەنگ و قورسایی زیاد دەکات.