Page Nav

HIDE

Grid

GRID_STYLE
latest

دوو کچە یاریزانی باسکەی ئەمریکی گەیشتنە کەرکووک

کڵپەنیوز:

بەمەبەستی بەشداری کردن لە پاڵەوانییەتییەکانی باسکەی عەرەب، یانەی گازی باکوور گرێبەستی لەگەڵ دوو کچە یاریزانی باسکەی ئەمریکی واژۆکرد.
وریا جەلال سەرۆکی یانەی گازی باکوور لە لێدوانێک دا گووتی: "بەهاتنی دوو کچە یاریزانی پیشەگەری ئەمریکی تیپی باسکەی کچانمان بەهێزتر دەکەین، بەمەبەستی بەشداریکردن لە پاڵەوانییەتی تۆپی باسکەی کچانی یانەکانی عەرەب". 
گووتیشی: "تیپی تۆپی باسکەی کچانی یانەکەمان وەکو پاڵەوان و خاوەن پلەی یەکەمی خولی عێراق، وەکو تاکە نوێنەری عێراق بەشداری پاڵەوانیەتیەکە دەبێت، بۆ ئەم مەبەستە و زیاتر تۆکمەکردنی پێکهاتەی تیمەکە، بەشێوەیەکی فەرمی یانەکەمان هەردوو کچە یاریزانی پیشەگەری ئەمەریکی (تایلر رینیروث) و (كورتنی دینبیری) گواستەوە ڕیزەکانی و هەر دوای دوای واژۆکردنی گرێبەستەکانیان ڕاستەوخۆ هەردوو یاریزان پەیوندیان بە کەمپی مەشق و ڕاهێنانی تیپەکە کرد".

لەئێستادا یانەی گازی باکور لەسەرقاڵی ئامادەکارییەکی چڕە بۆ خۆئامادەکردن بۆ بەشداریکردن لە پاڵەوانییەتی تۆپی باسکەی کچانی یانەکانی عەرەب کەوا بڕیارە لە 5 تا 2023/9/15 لە وڵاتی مەغریب بەڕێوەبچێت. دوو کچە یاریزانی باسکەی  ئەمریکی گەیشتنە کەرکووک 

ئارام شێرکۆ-کەرکووک:
بەمەبەستی بەشداری کردن لە پاڵەوانییەتییەکانی باسکەی عەرەب، یانەی گازی باکوور گرێبەستی لەگەڵ دوو کچە یاریزانی باسکەی ئەمریکی واژۆکرد.
وریا جەلال سەرۆکی یانەی گازی باکوور لە لێدوانێک دا گووتی: "بەهاتنی دوو کچە یاریزانی پیشەگەری ئەمریکی تیپی باسکەی کچانمان بەهێزتر دەکەین، بەمەبەستی بەشداریکردن لە پاڵەوانییەتی تۆپی باسکەی کچانی یانەکانی عەرەب". 
گووتیشی: "تیپی تۆپی باسکەی کچانی یانەکەمان وەکو پاڵەوان و خاوەن پلەی یەکەمی خولی عێراق، وەکو تاکە نوێنەری عێراق بەشداری پاڵەوانیەتیەکە دەبێت، بۆ ئەم مەبەستە و زیاتر تۆکمەکردنی پێکهاتەی تیمەکە، بەشێوەیەکی فەرمی یانەکەمان هەردوو کچە یاریزانی پیشەگەری ئەمەریکی (تایلر رینیروث) و (كورتنی دینبیری) گواستەوە ڕیزەکانی و هەر دوای دوای واژۆکردنی گرێبەستەکانیان ڕاستەوخۆ هەردوو یاریزان پەیوندیان بە کەمپی مەشق و ڕاهێنانی تیپەکە کرد".

لەئێستادا یانەی گازی باکور لەسەرقاڵی ئامادەکارییەکی چڕە بۆ خۆئامادەکردن بۆ بەشداریکردن لە پاڵەوانییەتی تۆپی باسکەی کچانی یانەکانی عەرەب کەوا بڕیارە لە 5 تا 2023/9/15 لە وڵاتی مەغریب بەڕێوەبچێت.