Page Nav

HIDE

Grid

GRID_STYLE
latest

پاش پێنج ساڵ نوێنەری پارتی گەیشتە کەرکوک بۆکۆبوونەوەی حزبەکوردییەکان لەگەڵ یۆنامی





سەرچاوەیەک بۆکڵپە، پاش زیاتر لەپێنج ساڵ ئەمڕۆ مەسعود مەلا پەروێز وەکو نوێنەری پارتی گەیشتە کەرکوک و بۆبەشداربوون لەکۆبوونەوەی حزبە کوردییەکانی کەرکوک لەگەڵ نوێنەری یۆنامی.

بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەکەی کڵپە لەئێستادا کۆبوونەوەکە دەستی پێکردووە و لەکۆبوونەوەکەدا تاوتوێی دۆخی ئێستای کەرکوک ئەو شاڵاوە تەعریبە دەکرێت، کە لەدوای ڕووداوەکانی شانزەی ئۆکتۆبەرەوە بەرۆکی شارەکەی گرتووە.

کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ لەکاتێکدایە دوێنێش حزبەکوردییەکانی کەرکوک لەسەر ئاستی پەیوەندییەکان کۆبوونەوە و لەکۆبوونەوەکەدا پرسی دانانی قائیمقامێکی عەرەب بۆداقوق تاوتوێکرا و بەتوندی لەدژی ئەو هەوڵە وەستانەوە.