Page Nav

HIDE

Grid

GRID_STYLE
latest

کوڕە کوردیکى كەركوكى لە سەر ئاستی 60 وڵات دەست نیشان دەکرێت بۆ نووسینەوەی پەرتوکێکی هاوبەش لە وڵاتی تورکیا


ئارام شێرکۆ   
بە بەژداری 200 بەژدار بووی60 ووڵاتی جیهان  (دیداری دەرچوانی تورکیا) ئاکادیمی وڵای تورکیا کرد لە شاری إسطنبول بەڕێوە چوو.
پاش ئەنجامدانی کۆنفراسەکە 13 کەس لە 10  وڵات دەست نیشان کرا بۆ نووسینەوەی کتێبێکی هاوبەش یەک لە 13 کەسە د.ڕاویار جەبارى بوو .
سەبارەت بەمەش د.ڕاویار جەباری لە لێدوانێکی تایبەتی بەڕۆژنامەی خەباتی راگەیاند . " پاش ئەوەی بەژداریمان کرد لە  (دیداری دەرچوانی تورکیا) ئاکادیمی وڵای تورکیا کرد.
١٣ كەسی دەرچوى توركيا كه لەكاتى خوێندنيان ودەرچونيان جى دەستيان دياره لە   ١٠ ولات دەست نیشان کراین  بۆ نووسینەوەی کتێبێ هاوبەش بەژدار بووان هی وڵاتانی (البانيا، ازربيجان، بنگلادش، اندنوسيا، گامبيا، غينا، كولومبيا، كوسوفو، يونان، عيراق-كوردستان) هەلبژيردراون لەلايەن دەزگاى (YTB- Yurtdışı Türklere ve Akraba Topluluklar Başkanlığı) بو ديدارى (Türkiye Mezunları Forumu) كه لەلايەن دەزگاى ناوبراو ريكخراوه له ١٩ بو ٢٠٢٣/١/٢٠ له شارى إسطنبول.
د.ڕاویار گووتیشی کە  ئێمە 200 كەسه بوو  له 60 ولات بانگيشتى ديداره كراون. 
لەهەرێمی كوردستان  لە هەولير، سەروك بەشی زمانى توركى، كوليژى زمان، زانكوى صلاح الدين؛ بانگهيشتكراوه وەك سەروكى ريكخراوى دەرچوانى توركيا لقى كوردستان. هەروها لەگەڵ ئەوەیش لە شارەکانی  سليمانى، هەلبجه، دهوك، هەولير، كركوكش يەك دەرچوى نمونه يى بانگهيشتى ديداره كراوه.
له هەولير بەريز ئايدن معروف بانگهيشتكراوه وەك وەزیریکی حکومەت و هەرێم  دەرچويەى سەركەوتوو خوێندنی زانکۆی تورکیا . 
له ڕۆژى دوومى ديداره كه له پانيلى پينجمدا به ناونيشانى (Ortak Adalet Vizyonunda Buluşmak) بەڕێزيان بەشداره وەك پانەليست.
ئيمەش وەك دەرچويەكى سەركەوتوو لەكاتى خوێندن ودەرچونشدا جێ دەستمان دياره بەپيوەرى ئەوان به فەرمى بانگهيشتكراوين بو ديدار ناوبراو،  بەشدارين له نووسينەوەى كتيبيك بەناوى (Türkiye Mezunları Forumu Kitapçılığı) .
د.جەبارى گووتشی پاش تەواو بوونی کۆنفراسەکە خەڵاتی  ڕێزلێنمان پێ بەخشرا له لايەن بەرێز عبد الله ئەرن، سەرۆكى دەزگاى YTB كه پله ى وزيره
شوينى ديدار، Grand Cevahir Hotel, Şişli, İstanbul
………………….
داواتنامەی ديدارەو ريزلينانەی ئاماژەپيكراو به هەول كوشوو ماندووبونيكى زور به دەست هاتووه له سايەى يارمەتى وپالپشتى بى سنوورى بەنەمالەى د. راويار جەبارى وحكومەى هەريمى كوردستان و ماموستايانى ناوبراو له زانكوكانى كويه، سلجوق، سەقاريا و سەروكايەتى زانكوى سەلاحەددين- هەولير، راگرايەتى كوليژى زمان، سەروكايەتى بەشى زمانى توركى وكتيبخانەى كوليژى زمان و ليژنەى ناوچەى ئاسو - هەولير و دوست وهەڤالانى ناوبراو.
جى باسه د. راويار جەبارى ريزلنانكەى پشكەى به بنەمالەكەيان، ماموستاكانى، كەركووك، حكومەتى هەريمى كوردستان، زانكوى سەلاحەين- هەولير وگشت دوست وهەڤالانى زانستخوازان ئەكات.