Page Nav

HIDE

Grid

GRID_STYLE
latest

حکومەتی عێراق هەنگاوەکانی کۆنتڕۆڵکردنی دۆسییەی نەوتی هەرێمی دەستپێکرد

 


کڵپەنیوز:
وەزارەتی نەوتی عێراق هەنگاوەکانی کۆنتڕۆڵکردنی دۆسییەی نەوتی هەرێمی دەستپێکرد و بە فەرمی نامەیەكی ئاراستەی سەرجەم ئەو كۆمپانیا نەوتیانە كردووە، كە لە هەرێمی كوردستان كاردەكەن.

لە نامەكەیدا وەزارەتی نەوتی عێراق داوای لەو كۆمپانیا نەوتیانە كردووە، كە لە هەرێمی كوردستان كار دەكەن، بە پێی مەرج و رێكارەكانی كۆمپانیای بە بازاڕكردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) گرێبەستی هەمیشەیی لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق بكەن.

ئەو نامەیەی وەزارەتی نەوتی عێراق كۆمپانیا نەوتییەكان ناچار دەكات یان كاركردن بوەستێنن و كوردستان جێبهێڵن یاخود لەگەڵ حكومەتی عێراق مامەڵە بكەن نەك وەزارەتی سامانە سروشتیەكان، ئەم هەنگاوەش بەشێكە لە جێبەجێكردنی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە نا دەستوری بوونی یاسای نەوت و غازی هەرێم.

سەرەتای ئەم ساڵ حکومەتی عێراق دۆسییەی فرۆشتنی نەوت و گازی هەرێمی بەنادەستووری ناوبرد و شەوی ڕابردووش کۆمپانیای نەوتی باکور ڕایگەیاند، لەبەرامبەر زیادەڕۆییکردنە سەر یەکێک لەکێڵگە نەوتییەکانیان، کە لەلایەن هێزێکی چەکداری و تیمێکی هونەری هەرێمی کورستان ئەنجامدراوە، سکاڵایان لەسەر حکومەتی هەرێمی کوردستان تۆمارکردووە.

ئـ،و