Page Nav

HIDE

Grid

GRID_STYLE
latest

سەدر مۆڵەتی ٤٠ڕۆژی بەچوارچێوەی هەماهەنگی دا بۆپێکهێنانی حکومەت


 

کڵپەنیوز-ناوەندی هەواڵ:
شەوی ڕابردوو، لەتویتێکدا، کە لەپێگەی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوی کردەوە، موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر مۆڵەتی ٤٠ڕۆژی دا بەسەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆپێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت.

ئەوەشی گوتووە، کە ئەگەر هاتوو کابینەی نوێی حکومەت پێکبهێندرێت، ئەوا ئەو دەبێتە ئۆپۆزسیۆن، و بەشداری حکومەت نابێت.

ئەو تویتەی سەدر لەکاتێکدایە، هاوپەیمانی سەروەری، کە لەپارتی و کوتلەکەی سەدر و پارتی تەقەدوومی عێراقی، بەسەرۆکایەتی محمد حەلبوسی پێکهاتووە، لەدوو دانیشتنی هەفتەی ڕابردوودا نەیانتوانی سەرۆک کۆمارێکی نوێ هەڵبژێرن و کەسێک بۆپۆستی سەرۆک وەزیران ڕابسپێرن.

دەقی تویتەکەی سەدر بەکوردی:

گەورەترین براوەی هەڵبژاردن سەرکەوتنێکی بێوێنەیە، پاشان بوونی گەورەترین دەستکەوت یان هاوپەیمانی شیعەی گەورە.

دەبێت یەکەم جاربێت، کە سەرکەوتوو بم لە هەڵوەشاندنەوەی گەورەترین کوتلەی نەتەوەیی (ڕزگاری نیشتمانی) و کاندیدکردنی سەرۆک وەزیرانێکی پەسەند کراو، من واز لەو کارە ناهێنم هەروەها سوپاسگوزاری پەروەردگاری جیهانیان دەکەم.

ئەو هاوپەیمانانە چەندینیان شێواند و ڕێگری و بەردەوام بوون لە ڕێگریکردن، بۆ ئەوەی عێراق بەبێ حکومەت بمێنێتەوە ڕەوشی ئەمنی بەرەو خراپی بچێت، هەروەها ئابووری و خزمەتگوزاری و ئەوانی تر، لێرەدا دەرفەتێکیان دەدەمێ، کە تەنیا بۆسێهەم جار، لەگەڵ هەموو کوتلەکاندا دانوستان بکەن بەبێ ئەوەی بەدەر بێت بۆ پێکهێنانی حکومەت زۆرینەیەکی نەتەوەیی بەبێ کوتلەی سەدر، لە یەکەم ڕۆژی ڕەمەزانی پیرۆز تا 9ی مانگی شەوال.

تا ئەو ڕۆژە داواتان لێدەکەم نوێژ بکەن و گوێڕایەڵی قبوڵ بکەن. 
ئەو خۆشەویستانەی کە لە کوتلەی سەدردان، نە بە شێوەیەکی ئەرێنی و نە بە نەرێنی دەست لەم کارە وەرنەدا.

موقتەدا سەدر
لەتویتەرەوە
٣١ـی ئاداری٢٠٢٢