Page Nav

HIDE

Grid

GRID_STYLE
latest

تیروپشکی مۆندیالی ٢٠٢٢ـی قەتەر ڕادەکێشرێت



کڵپەنیوز-ناوەندی هەواڵ:
کاتژمێر ٧:٠٠ـی ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، بەكاتی هەریمی كوردستان، لەشاری دەوحەی پایتەختی قەتەڕ تیروپشكی مۆندیال بە بەشداری ٢٠ هەڵبژاردە ئەنجام دەدرێت.

ئاستەكانی تیروپشكەكە بە پێی ڕیزبەندی هەڵبژاردەكان بەم شێوەیە دابەش كراوە، لە گروپی یەكەم هەڵبژاردەكانی قەتەڕی میواندار و بەلجیكا و بەڕازیل و فەڕەنسا و ئەرجەنتین و ئیسپانیا و پۆرتوگال لە خۆ دەگرێت و هەرچی گروپی دووەمە خۆی دەبینێتەوە لە هەڵبژردەكانی دانیمارك، هۆڵندا، ئەڵمانیا، مەكسیك، ئەمریكا، سویسڕا، كڕواتیا، ئۆرۆگوای و لە ئاستی سێیەم ئەم هەڵبژاردانە دێن، سەنیگال، كەنەدا، پۆڵندا، ئێران، كۆریایی باشوور، سڕبیا، مەغریب، یابان و هەروەها لەئاستی چوارەم و كۆتایی هەڵبژاردەکانی، سعودیە، تونس، ئیكوادۆر، كامیرۆن، غانا، براوەی پاشكۆی پاڵاوتنەكان كە خۆی دەبینێتەوە لە یەكێك لە هەڵبژاردەكانی ئۆستوڕالیا و ئیماڕات و پیرۆ.

یارییەکانی جامی جیهانی قەتەڕ بڕیارە لە ٢١ـی مانگی تشرینی دووەمی ئەم ساڵ دەست پێ بكات و لە ١٨ـی مانگی کانوونی یەکەمی ئەم ساڵ كۆتایی پێ دێت.