Page Nav

HIDE

Grid

GRID_STYLE
latest

مامۆستایەکی ئاینی: گەر ئیسلام حوکمی بکردایە، بکوژی ژنەکەی هەولێر دەکوژرایەوە



کڵپەنیوز-ناوەندی هەواڵ:
مامۆستایەکی ئاینی لەشاری کەرکوک پێی وایە گەر ئیسلام حوکمی بکردایە دەبوو بکوژی ژنە 20ساڵانەکەی شاری هەولێر بکوژرایەتەوە.


دکتۆر ساماڵ بەرزنجی مامۆستای ئاینی و پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی نەبەوی لەشاری کەرکوک، لەمیانەی بەشداری کردنی لەدیدارێکی تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، کە تایبەت بوو بەپرسی ئاینەکان، لەبارەی کەیسی کوشتنی (ئیمان سامی) ناسراو بە(ماریا) دەڵێت: "ئاین گۆڕین پاساو نیە بۆکوشتنی هیچ کەسێک".

وتیشی: "ئەگەر ئیسلام حکوم بکات و ئەو دادوەری دادگایی بکوژەکە دەکات، بەپێی شەرع بڕیاربدات، دەبێت سزای کوشتن بۆبکوژەکە دەربکات".

دەرنگانێکی شەوی یەکشەممەی ڕابردوو لەشەقامی 100مەتری شاری هەولێر ژنێکی تەمەن 20ساڵ بەناوی (ئیمان سامی) ناسراو بە(ماریا) لەلایەن برایەکییەوە دەستڕێژی گوللەی لێکرا و کوژرا و ڕووداوەکەش کاردانەوەی فراوانی لەسۆشیاڵ میدیا لێکەوتەوە و دوای سێ ڕۆژیش لەو ڕووداوە، پۆلیسی کەرکوک لەڕاگەیاندراوێکدا دەستگیرکردنی ئەنجامدەری سەرەکی ڕووداوەکە و هاوەڵێکی ڕاگەیاند.

ئـ،و