Page Nav

HIDE

Grid

GRID_STYLE
latest

لەپەڕلەمانی عێراق یادی ٣٢ساڵەی ڕاپەڕین بەرز ڕاگیرا

 


کڵپەنیوز-ناوەندی هەواڵ:
ئەمڕۆ لەبەغدا دانیشتنێکی تایبەتی پەڕلەمانی عێراق سازکرا و تیایدا یادی ڕاپەڕین بەرز ڕاگیرا و پەڕلەمانیش بەکۆی دەنگ دووبارە دەرگای خۆپاڵاوتنی کردەوە.

شوان محمد ڕۆستەم ئەندامی فڕاکسیۆنی پارتی لەپەڕلەمانی عێراق بەدەزگای هەواڵی کڵپەی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ لەپەڕلەمانی عێراق ھەردوو فراکسیۆنی پارتی و یەکێتی بە بەیاننامەیەکی ھاوبەش یادی ڕاپەڕینی بەھاری ١٩٩١ ی پڕشکۆی گەلەکەمان بەرز نرخاند.

گوتیشی هەر ئەمڕۆ بەئامادەبوونی ٢٦٥ ئەندام پەڕلەمان، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێوەچوو ، کەتیایدا ٢٠٣ ئەندام دەنگمان دا بە دووبارە کردنەوەی دەرگای خۆکاندید کردن بۆ سەرۆکی کۆماری عێراق ، لەبەرامبەردا ٦٢ ئەندام دەنگیان نەدا.

ئەمڕۆ ٣١ساڵ بەسەر ڕاپەڕینی گەلی کورد لەباشور کوردستان تێدەپەڕێت و لەم یادەش دا کۆمەڵێک کەسایەتی سیاسی و حزبی یادەکەیان بەرز ڕاگرت.

ئـ،و