کڵپەنیوز-ناوەندی هەواڵ:
ئەمڕۆ، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌نوسینگه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌گەڵ باڵیۆزی پاكستان له‌عێراق کۆبووەوە و كۆمه‌ڵێك پرسی گرنگ و هاوبه‌شیان تاوتوێكرد.
نوسینگەی ڕۆژنامەوانی دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دکتۆر شاخەوان عەبدوڵڵا له‌نوسینگه‌ی تایبه‌تی خۆی لەگەڵ ئه‌حمه‌د ئه‌مجه‌د عه‌لی باڵیۆزی پاكستان له‌عێراق کۆبووەوە و له‌کۆبوونەوەکەدا، كۆمه‌ڵێك پرسی گرنگ و هاوبه‌شیان تاوتووێ کرد و هەردوولا هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیان له‌ڕووبه‌ڕووبونه‌وه و ڕیشه‌كێشكردنی تیرۆر بەرزنرخاند، ئەمە وێڕای تاتوێی رێگه‌چاره‌كانی پته‌وكردنی هاوكاری له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا له‌نێوان هه‌ردوو وڵاتی عێراق و پاکستان دا.
نوسینگەی جێگری دووەمی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەکۆبوونەوەکەدا دکتۆر شاخەوان عەبدوڵڵا پرسه وسه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی گه‌ل و حكومه‌تی پاكستان كردووە بەهۆی ئه‌و ته‌قینه‌وه تیرۆریستییه‌ی پێش دوو ڕۆژ مزگه‌وتێكی بیشاوه‌ری رۆژئاوای پاكستانی كرده ئامانج و ژمارەیەکی زۆر قوربانی لێكه‌وته‌وه و جه‌ختیشیكردووەتەوە له به‌رده‌وامی پشتیوانی دامه‌زراوه‌ی یاسادانان بۆكاری باڵیۆزه‌كان و نێرده‌ی وڵاتان، دوای پێكهێنانی لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مان له‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا كاری لیژنه‌ی دۆستايەتی په‌رله‌مانتاران كاراده‌كه‌ن .
نوسینگەی جێگری دووەم ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە لای خۆیه‌وه باڵیۆزی پاكستان ڕایگه‌یاندووە، وڵاته‌كه‌ی خوازیاری ئەوەیە په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوو گه‌لی دۆست په‌ره‌پێبدرێت، له‌بواره‌كانی ئابووری و ڕۆشنبیری وبازرگانیدا و قه‌باره‌ی هاوكارییه‌كان فراوانتر بكرێت وكونسوڵخانه‌یه‌كیش له‌پارێزگای هه‌ولێری هه‌رێمی كوردستان بكه‌نه‌وه.
ئـ،و