کڵپەنیوز:
دلاران قاسم باشتری یاریزانی کوردستان و یاریزانی هەلبژاردەی پیشووی عێراق، پاش چەندین ساڵ دابڕان لە یانە وەرزشییەکان، گەرایەوە و لە ڕێگای یانەی فەتاتەوە دڕێژە بە چالاکییە وەرزششیەکانی ئەدات.
دلاران قاسم لەلێدوانێکی تایبەت گووتی: "سوپاس بۆ خوا، کە بۆ ئەم وەرزە بۆندێکم لەگەڵ یانەی فەتاتی کەرکوک واژوو کردووە".
دڵاران ئاشکرای کرد، کە ئێستا وەک یاریدەدەری ڕاهێنەری یانەی فەتات دەست بەکاربووە و سەر قاڵی مەشق و ڕاهێنان و خۆ ئامادە کردنن بۆ بەشداری کردن لەخولی تۆپی یانە پلە نایەبەکانی عێراق، کە بڕیارە 15 / 8 / 2023 بەڕێوەبچێت.
دلاران قاسم خێزاندارە و خاوەنی دوو منداڵە، بەڵام ژیانی هاوسەرگیری و منداڵەکانی نەبوو بە هۆکاری دوور کەوتنەوەی لە دوونیایی وەرزشی.
دلاران قاسم رشید لە ساڵی 1993 دەستی کردوە بە یاری لە قوتابخانە لە پولی یەکی ناوەندییەوە بووە بەیاریزانی قوتابخانە و بەشداری چەندین خولی جۆراو جۆری کردوە لەسەر ئاستی پاریزگاکە و پاشتر بەهۆی باشی ئاستی بووە بەیاریزانی تۆپی دەستی کچان.
لە ساڵی1996 بەشداربووە لە خولی پاڵەوانیەتی قوتابخانە و پەروەردەکان، کە بەناوی پەروەردەی کەرکووک بەشدار بوولە فوتسالی کچان و پلەی یەکەمی بەدست هێنا و وەکو بەباشترین یاریزانی خولەکە لەسەر ئاستی پەروەدەکانی عێراق دەست نیشان کرا و هەتاکو ساڵی 2001 یاریزان هەلبژاردەی پەرواردەی کەرکووک بووە.
لەساڵی2001 بووە بەیاریزانی فوتساڵ لە هەلبژاردە عێراق و بۆ ماوەی 15 ڕۆژ لە مەعسکەری راهێنان بووە لە وڵاتی سووریا.
لەساڵی 1998 یاریزانی تۆپی دەست بووە و یاری کردووە.
پاشان پەیواندی کرد بە یانەی فەتاتی کەرکووک و لە ساڵی 2006 بووە بەباشترین یاریزان لە سەر ئاستی کوردستان و دواتر وەک یارزانی هەڵبژاردەی عێراق دەست نیشانکرا.
بەشداری کردووە لە پاڵاوانیەتی ئەندییەی عەرەب و پلەی دووەمی بەدەست هێناوە وەک هەلبژاردەی عێراق، کە لە وڵاتی میسر بەرێوەچوو.
دلاران ماوەی چەند ساڵێکە وەک مامۆستای وەرزش دامەزراوە بەشداری چەندین خولی پەروەردەیی کردووە و لەگەڵ ئەوەی ماوەیەکیش لە یەکەی چالاکی وەرزشی قوتابخانەکان بووە ڕاهێنەری تیپی پەروەردەی کەرکووک بوو.
