Page Nav

HIDE

Grid

GRID_STYLE
latest

جێگری سەرۆکی پەڕلەمانی عێراق وەڵامی خانەوادەی شاسوار عەبدولواحیدی دایەوە


 کڵپەنیوز:

دکتۆر شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەبڵاوکراوەیەکدا، کە لەژێر ناونیشانی "وەلامێک بۆ خێزانی کەبابچی" لەڕێی نوسینگەی میدیاییەکەیەوە بڵاوی کردووەتەوە، وەڵامی خانەوادەکەی شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێی دایەوە.

لەوەڵامەکەی دکتۆر شاخەواندا هاتووە: "بریار نەبوو وەلامتان بدەمەوە، بەلام بەداخەوە لای زۆر کەس وایلێهاتوە بەچاو بریار بدات نەک عەقل ، ئەوەش وایکردوە لەم کوردستانەی خۆمان جۆرەها سیاسی و ئەندام پەرلەمان و تەنانەت میدیای ناکامل و ئاست نزم سەرهەلدەن".

دکتۆر شاخەوان دەشڵێت: "ماوەیەکە ئەم کەناڵە خەریکی درۆۆ بوختان و چەواشەیە دژی ئیمە".

دکتۆر شاخەوان پێی وایە هۆکاری ئەوکارەی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەبەر چەند هۆکاریک بووە، کە بریتین لە:

یەکەم / لەکاتی دابەش کردنی لیژنەکانی کورد بەسەر فراکسیونەکان کۆبونەوەیەکم لەگەل فراکسیونە کوردییەکان کرد و سەرۆکی هەر یەک لە فراکسیونی پارتی و یەکێتی و نەوەی نوێ و یەکگرتوو ئامادەبون پێم وابێت کاک سۆران لەوێ نەبو دوای کۆبونەوەکە هات و لەکۆبونەوەکە دوای پارتی و یەکێتی بە سروە عبدالواحدم وت لیژنەیەکیش بەئیوە دەدەم وەک نەوەی نوێ وتی باشە وتم بەلام یەک مەرجم هەیە لێرە لەبەغدا دەبیت دیفاع لەبودجەو موچەی خەلکی کوردستان و پێشمەرگەو ناوچەکانی دەرەوەی هەریم بکەن فراکسیونەکان رازیبون تەنها سروە عبدالواحد رازی نەبو وتی من پەرلەمانتاری عیراقم و حەقم بەسەر هەریمەوە نییە منیش وتم ئەوەی دیفاع لەکورد نەکات لیژنەی پێ نادەم ، دواتریش چو لەکەنالی عەهد بۆ ئەوەی هەندێکی تر خۆی لەلای نەیارانی کوردستان شرین بکات باسی لەوەکرد گوایە من پێم وتبیت دیفاع بکە لەپارتی ئەوجا لیژنەتان پێ ئەدەم ، کەئەمە جیا لەوەی درۆیەکی گەورەبو دڵنیاشم پارتی ئەوەندە بچوک نییە خەلکی لەو شیوەیە دیفاعی لێبکات ، 

دووەم / لەکاتی دابەش کردنی ئەندامانی پەرلەمان بەسەر لیژنەکان تەواوی پەرلەمانتارانی کوردم دابەش کرف بەسەر لیژنەکان بەو شیوەی خۆیان دەیانویست ، تەنها نەوەی نوێ وتیان ئیمە پەیوەندیمان بەکوردەوە نییەو لەگەل ئیمتداد هاوپەیمانیمان دروست کردوە وتم باشە بەلام دوای گلەیی نەکەن وتیان باشە ، کەچی بەلینیان پێدان ئەندامیکیان لە لیژنەی دارایی دانیین دوای راستیان لەگەلیان نەکردو هاتنەوە بۆ لای من وتیان ئەو ئەندامەمان بۆ بگەرینەوە بۆ مالیە ، چەند جاریک سروەو جاریکیش کاک ریبوارو جارێکیش کاک ئومید محمد هاتن ، وتم بەمەرجێک  لەبەرامبەر ئەو درۆیەی لەکەنالی عەهد کردوتانە داوای لێبوردن بکەن ئەگینا هیچتان بۆ ناکەم . 

ئەوەی سەیرە ئیستا باس لەلیژنەی دارایی دەکەن و گوایە دەسکەوتیان هەبوە کەچی هیچ پەرلەمانتارێکیشیان نییە لەو لیژنە ، باس لەزانیاری ناو کۆبونەوەی هاوپەیمانی ئیدارەی دەولەت دەکەن و هیچ ئەندامێکیان لەوێ نییە ، بەداخەوە ئەوەندە درۆیان کردوەو خەلک بروای پێکردون فێربونە داهینان دەکەن لەدرۆۆ و چەواشەکاری ، 

ئیوە بۆ دەنگ و خۆڵ کردنە چاوی فەرمانبەرانی هەریم باسی پاشەکەوتی موچە دەکەن ئەگەر راست دەکەن هەنگاوی کردەیی بنیین وەکو ئیمە کە چەند رۆژە خەریکی دابین کردنی پارەین بۆ ئەو بابەتە و نوسراویشمان کردوە هەولیشمان داوە ، 
بەلێ من لەبەغدام نوێنەری میلەتیکم نابێ رێگە بدەم مافی گەلەکەم پێشیل بکریت رۆژانە خەریکی ئەوەین چۆن مافە دەستورییەکانمان بەدەست بهینین و خەریکی رێگە گرتنیین لەتەعدا کردن لەخەلک و جوتیارانی ئیمە لەکەرکوک و ناوچەکانی دەرەوەی هەریم ، ئیوەیش ئەوەی خودا پێ ناخۆشبیت و دژی میلەت و خاکی خۆتان بیت دەیکەن ، 

لەکۆتایی وەڵامەکەی جێگری سەرۆکی پەڕلەمانی عێراقدا ئەوەش وتراوە، کە  ئاین و کۆمەلگاو پەروەردەی خێزانی و حزبیم رێگەم پێنادات ئەوەی لەلامە لەسەر ئیوە بلاوی بکەمەوە چونکە شتی زۆر قێزەون و ناشرینە.