کڵپه نیوز:
هه‌فته‌یه‌كی نوێ له بازاڕی بۆرسه كرایه‌وه و له سه‌عاته‌كانی یه‌كه‌می ئه‌و بازاڕه‌ش، نرخی نه‌وت كه‌مێك هه‌ڵكشا. گرنگترین هۆكار پێوه‌ندی به وه‌ستانی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه.
به‌گوێره‌ی dailyfx نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت له 74 دۆلار و 50 سه‌نته‌وه گه‌یشته 75 دۆلار، هاوكات نرخی نه‌وتی تێكساسی ئه‌مه‌ریكاش به 69 دۆلار و 93 سه‌نت ده‌فرۆشرێت.
پێناچێت نرخی نه‌وت به خێرایی له هه‌ڵكشان به‌رده‌وام بێت، چونكه بانكی فیدراڵیی ئه‌مه‌ریكا رێژه‌ی سوودی بانكی 0.25%ی تر به‌رز كرده‌وه و گه‌یاندیه 5%.
ئه‌وه‌ی كاریگه‌ریی هه‌بووه له كه‌مێك هه‌ڵكشانی نرخی نه‌وت، له‌لایه‌ك بۆ كرانه‌وه‌ی بازاڕه‌كانی چین و له‌لایه‌كی تریشه‌وه بۆ وه‌ستانی هه‌نارده نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه. دوو رۆژه هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان دوای ده‌رچوونی بڕیاری دادگایه‌كی فڕه‌نسا و هه‌ڵوێستی توركیا وه‌ستاوه.
هه‌رێمی كوردستان رۆژانه سه‌رووی 400 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده ده‌كرد و ئه‌مه‌ش كه‌مێك له پێداویستییه‌كانی بازاڕ به نه‌وت پڕ ده‌كاته‌وه و وه‌ستانی ئه‌و بڕه له هه‌نارده‌ی نه‌وت ئه‌گه‌ر كه‌میش بێ، كاریگه‌ری له دوای خۆی جێده‌هێڵێت.
هه‌رێمی كوردستان رۆژانه سه‌رووی 400 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده ده‌كرد
پێویسته بگوترێ گرنگترین هۆكار كه رێ له زیاتر به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های نه‌وت ده‌گرێ، بڕیاره‌كه‌ی بانكی ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكایه، چونكه ئه‌و بڕیاره كاریگه‌ریی له‌سه‌ر سستكردنی چالاكییه ئابوورییه‌كان هه‌یه و دواجار ده‌بێته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی داخوازی له‌سه‌ر نه‌وت.
به‌های نه‌وت له نیوه‌ی دووه‌می شوباتی ساڵی 2022ه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی جه‌نگی ئۆكراینا، به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو هه‌ڵكشا و به‌گشتی له زۆربه‌ی مانگه‌كانی ساڵی رابردوودا، نه‌وت له سه‌رووی 90 دۆلار فرۆشرا و هه‌ندێك هه‌فته سه‌رووی 130 دۆلاریشی تۆمار كرد، به‌ڵام له كۆتاییه‌كانی ساڵ بۆ خوارووی 85 دۆلار دابه‌زی و له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵیشه‌وه زیاتر رووی له دابه‌زین كردووه.
