Page Nav

HIDE

Grid

GRID_STYLE
latest

کۆمپانیای کار هەزار سەللەی خۆراکی لەکەرکوک دابەشکرد

 


کڵپەنیوز:
لەدەستپێشخەرییەکی نوێ دا و بەبۆنەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز، کۆمپانیای کاری تایبەتمەند بەبواری نەوت لەهەرێمی کوردستان هەزار سەللەی خۆراکی لەکەرکوک دابەشکرد.

بەپێی زانیارییەکان سەللە خۆراکییەکان بەسەر خێزانە کەمدەرامەتەکانی بەشێک لەگەڕەکەکانی شاری کەرکوک دابەشکراوە تاوەکو بتوانن پێداویستییەکانی ژیانیان لەم مانگەدا دەستەبەربکەن.

کۆمپانیای کار، کەبارەگاکەی دەکەوێتە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان لەلایەن شێخ بازەوە خاوەندارییەتی دەکرێت و لەبواری نەوت و وزە کاردەکات.