کڵپەنیوز:
لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان ڕایگەیان، بەسەرپەرشتی یەکێتی ناوەندی جۆدۆی کوردستان لە شاری دهۆک پاڵەوانێیەتی جۆدۆی یانەکانی کوردستان لەسەر ئاستی کچان بەرێوەچوو.
ئاشکراشی کرد، کە پاڵەوانێتییەکەی یانەکان لەسەر ئاستی بێچووە شێران و تازە پێگهیشتووان بووه بۆ کوڕان و بەشێوەی کراوەش بووە بۆ کچان.
ئەوەشی خستەڕوو کە کاتژمێر 4ی ئێوارەی دوێنێ پێنجشەم 16ی3ی2023، لە هۆڵی یانەی وەرزشی دهۆک دەست پێکردووە و بۆماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێ.
لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان وەک دامەزراوەیەکی وەرزشی هەرێمی کوردستان کاروچالاکییەکانی بە پشتگیری کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێم ئەنجام دەدات.
