دکتۆر کەمال کەرکوکی، لێپرسراوی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان لەکەرکوک، لەمیانەی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی کوردستان ٢٤ دا، ئاماژەی بەکردنەوەی بارەگاکانی حزبەکەی لەکەرکوک کرد و ئاشکرای کرڕ بەمزوانە بارەگاکانیان لەکەرکوک دەکرێنەوە.
لەچاوپێکەوتنەکەدا کەرکوکی ڕایگەیاند، ئەوەی ناوەی لەخۆی ناوە بەرەی تروکمانی بەرە نیە، بەڵکو حزبێکی بچوکە و ناوی لەخۆی ناوە بەرە.
وتیشی: " ئێمە ڕێز لەهەموو پێکهاتەکان دەگرین، بەڵام کەس حساب بۆبەرەی تروکمانی ناکات".
ئەوەشی خستەڕوو، کە ئومێدەوارن ڕێککەوتنی پارتی لەگەڵ سودانی وەکو خۆی جێبەجێ بکرێت، چونکە گەر جێبەجێ نەکرێت، ئەوا بۆهەموو کەس خراپ دەبێت.
