دکتۆر کامەران ڕەسوڵ ژاژڵەیی، پسپۆڕی زانستی خۆراك، بابەتێکی سەبارەت بە تێکچوونی خەو و خەو زڕان بڵاوکردووەتەوە و بە یەکێک له کێشه تهندروستییە هەرە بڵاوەکانی ئەم سەردەمه باسی کردووە.
ئەو پزیشکە لە بابەتەکەیدا ئاماژەی بەوەشداوە، کە خەو زڕان و تێکچوونی خەو چەندین دەرئەنجامی خراپی هەیه و زۆر گرنگه، کە هۆکارهکانی دهست نیشان بکرێت.
د. کامەران، کۆمەڵێك خواردنەوەی دیاریکردووە، کە ئەگەر شەوان بخورێنەوە یارمەتی خێرا نووستن و چارەسەی خەو زڕاندن دەدەن، خواردنەوەکان بریتین لە:
1. شیری گەرم: چونکە ماددەی تریبتۆڤانی تێدایە، کە یارمەتی زیاتر ڕژاندنی هۆرمۆنی سێڕۆتین دەدات، کە یەکێکە لە هۆرمۆنەکانی دڵخۆشی لە ناو لەشدا دەگۆڕێت بۆ هۆرمۆنی میلاتۆنین، هەروەها شیری گەرم یارمەتی هێمن بوونەوە و کەمکردنەوەی قەلەقی ئەدات.
2. شەربەتی گێلاس: لەبەرئەوەی ماددەی تریبتۆڤانی تێدایە، گێلاسی ترش یان توند باشترە، چونکە شەش ئەوەندە زیاتر هۆرمۆنی میلاتۆنین دروست دەکات.
3. چای گوڵە بەیبوون: 4 کەوچکی چێشت له گوڵەیبوونی سەوز یان سێ کەوچکی چێشت لە گوڵە بەیبوونی وشککراو بکەرە ناو یەك کووپ ئاوی گەرم و لێی بگەڕێ بۆ ماوەی پێنچ خولەك تیایدا بمێنێتەوە، پاشان بیپاڵێوە و بیخۆرەوە.
4. چای نەعنا: نهعنای سهوز بخهره ناو یهك کووپ ئاوی گهرم و لێیبگەڕێ بۆ ماوەی 6 خولهك تێیدا بمێنێتەوە دواتر بیخۆرهوه.
5. ئاوی گوێزی هێندی: چونکە دەوڵەمەندە بە مەگنیسیۆم و پۆتاسێوم.
6. شەربەتی مۆز: مۆز دەوڵەمەنده بە مەگنسیۆم و پۆتاسێۆم هەروەها ماددەی تریپتۆفان و سێڕۆتۆنین، بۆئەوەی سوودی زیاتری لێ وەربگیرێت، دەکرێت لەگەڵ شیر تێکەڵاو بکرێت و وەك شیر مۆز بخورێتەوە.
7. یانسوون: 2 کهوچکی چێشت گهڵای هاڕاوی یانسوون بخهره ناو یەك کووپ ئاو و بۆ ماوهی 6 خولهك بیکوڵێنه، دوای پاڵاوتن بیخۆرهوه.