Page Nav

HIDE

Grid

GRID_STYLE
latest

سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی کەرکوک-گەرمیانی پارتی سەردانی حزبی تروکمان ئیلی کرد


 کڵپەنیوز:

ئەمڕۆ٢-٧-٢٠٢٥  بەڕێز (هیوا ئەحمەد مستەفا) ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکوک-گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان بە یاوەری هەڤاڵ (دیاری حسێن) یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەب و هەڤاڵ (محمد کمال) بەرپرسی لقی ٣ی کەرکوک و هەڤاڵ (سەید ڕێبوار) بەرپرسی بەشی پەیوەندیەکانی مەکتەب، سەردانی بارەگای (حزبی تورکمانئیلی) کرد لە شاری کەرکوک کە حزبێکی دێرینی تورکمانیە، و لەلایەن بەڕێز (ریاض ساری) سەرۆکی حزب و جێگری سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی پێشوازی گەرمیان لێکرا.

لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانی ئامانجی سەردانەکەیان ڕاگەیاند کە باس لە گرنگی پێکەوە کارکردن کرا لەپێناو بەرژەوەندی هەموولایەن و پێکهاتەکان و تیشکیان خستە سەر خزمەتکردنی زیاتری شاری کەرکوک لەپێناو فەراهەمکردنی کەشێکی لەباری پێکەوەژیان و دۆستانە.